بەریتانیا تانكی پێشكەوتوو دەداتە ئۆكراینا


بۆ یەكەم جار لەو دەمەی جەنگی لەگەڵ ڕوسیادا دەستپێكرد، حكومەتی بەریتانیا پێدانی تانكی پەرەسەندووی وڵاتەكەی بە ئۆكراینا تاوتوێ‌ دەكات، لەپێناو بەگژداچوونەوەی هێزەكانی ڕووسيا لە وڵاتەكەی.

بە بۆچوونی “سكای نیوز” هەنگاوەكە دەكرێت ببێتە هاندەرێكی گەورە بۆ پشتیوانی خۆرئاوایی لە ئۆكراینا و ڕەنگە وڵاتانی هاوپەیمانی ناتۆش هەمان ڕێچكە بگرنەبەر، بە تایبەت ئەڵمانیا.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئۆكراینا”هەنگاوەكەی بەریتانیا ئەوانی تر هاندەدات تانك ڕەوانەی ئۆكراینا بكەن”.

حكومەتەكەی ڕیشی سۆناك تائێستا بڕیاری كۆتایی لەوبارەیەوە نەداوە، بەڵام بەریتانیا گەر واژۆ لەسەر ڕادەستكردنی تانك بە ئۆكراینا بكات، دەبێتە یەكەم دەوڵەت كە بەدەم داواكاریی سەركردەكانی ئۆكرایناوە دەچێت بۆ ڕەوانەكردنی تانكی خۆرئاوایی بەهێز بۆ وڵاتەكە.

وابڕیارە گردبوونەوەیەك بەسەركردایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكان كە ٥٠ دەوڵەت لەخۆدەگرێت و بەریتانیایان لەگەڵدایە، لە ٢٠ی ئەم مانگەدا كۆببنەوە و پشتیوانی سەربازیی پێشكەش بە ئۆكراینا بكەن.

لە هۆتێلێکی شاری هەولێر ئاگر کەوتەوە
پێشت لە هۆتێلێکی شاری هەولێر ئاگر کەوتەوە
لەبارەی پرسی جێندەرەوە یاداشتێك دەدرێتە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
دواتر لەبارەی پرسی جێندەرەوە یاداشتێك دەدرێتە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
پەیوەندیدار