هەپەگە؛ لەچەمچۆ سەربازێك كوژرا و گورزیش لە سوپای توركیا وەشێنرا



هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت ، لە گۆڕەپانی چەمچۆ لە چالاكی هێزەكانی گەریلادا سەربازێكی توركیا كوژرا و لە گۆڕەپانی شاخی ئۆرتێش درۆنێك خرایە خوارەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە بڵاویكردەوە، گەریلاكیانیان لە گۆڕەپانی چەمچۆ گورزی كوشندەیان لە سوپای توركیا وەشاند و سەربازێكی توركیاش كوژرا و لە گۆڕەپانی شاخی ئۆرتێش درۆنێك خرایە خوارەوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە :
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

٨ی كانونی دووەم كاتژمێر ١٦:١٠ لە ناحیەی شێلادزێ لە ناوچەی ئامێدی تیمە گەڕۆكەكانمان بە چەكی قورس لە داگیركەران لە نزیك گۆڕەپانی چەمچۆیاندا. لە ئەنجامدا داگیركەرێك سزادرا.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی خواكورك؛
٨ی كانونی دووەم كاتژمێر ١٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی شەهید شاهان تیمە گەڕۆكەكانی یەژاستارمان بە چەكی قورس لە داگیركەرانیاندا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێری شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابوردا لە هەرێمی مەتینا؛
٨ی كانونی دووەم كاتژمێر لە نێوان ١١:٠٠و ١٢:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێ درۆن دەسوڕانەوە. تیمە گەڕۆكەكانی یەژاستارمان درۆنێكیان خستەخوارەوە.
هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر؛
٨ی كانوی دووەم گۆڕەپانەكانی شەهید شەریف و ئاوی لۆلانی خواكورك و گۆڕەپانی بهار ٤ جار بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كران.
٨ی كانونی دووەم سەنگەرەكانی بەرخودانی گەریلا لە شاخی جودی، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی شەهید شاهان لە خواكورك و ئەوانەی نزیكن لە گۆڕەپانی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی بە دەیان جار بە كاتیوشا، تانك و چەكی قورس بۆردومان كران”.

ڕیاڵ مەدرید پێكانی چەند یاریزانێكی ڕادەگەیەنێت
پێشت ڕیاڵ مەدرید پێكانی چەند یاریزانێكی ڕادەگەیەنێت
شەپۆلی بارانبارین تا ئەم وادەیە بەردەوام دەبێت
دواتر شەپۆلی بارانبارین تا ئەم وادەیە بەردەوام دەبێت
ەیوەندیدار