شەپۆلی بارانبارین تا ئەم وادەیە بەردەوام دەبێت



شەپۆلی بارانبارین كە زۆربەی ناوچەكانی عیراقی گرتۆتەوە، تا نیوەڕۆی سبەینێ‌ سێ‌ شەممە بەردەوام دەبێت.

سادق عەتیە، كەشناسی عیراقی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە:”شارەكانی وڵات كەوتوونەتە ژێر كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی هەواوە و لە چەند كاتژمێری داهاتوودا بارێكی ناجێگیر بەخۆوەدەبینن، بارانبارینیش بەپێی پێشبینییەكان، تا نیوەڕۆی سبەینێ‌ سێ‌ شەممە بەردەوام دەبێت”.

بە وتەی سادق عەتیە:”شارەكانی زیقار و بەسرە و سەماوە و بادیەی باشوور و دیوانیە و باشووری میسان، زۆرترین ڕێژەی بارانیان تێدا دەبارێت لەماوەی كاتژمێرەكانی داهاتوو و بەرەبەیانی سبەینێ‌ سێ‌ شەممە”.

ئەو كەشناسە عیراقیە دەڵێت:”شارەكانی باكوور (نەینەوا و دهۆك و هەولێر و كەركوك)، كەمترین ڕێژەی بارانیان تێدا باریوە، پاشان سەڵاحەدین و دیالە و هەندێك ناوچەی ئەنبار”، هۆشداریش دەدات لە سەفەركردن بەشەو بەهۆی خراپی باری كەشوهەوا و كەمبوونەوەی ئاستی بینین لە هەندێك ناوچەدا.

 

 

هەپەگە؛ لەچەمچۆ سەربازێك كوژرا و گورزیش لە سوپای توركیا وەشێنرا
پێشت هەپەگە؛ لەچەمچۆ سەربازێك كوژرا و گورزیش لە سوپای توركیا وەشێنرا
دۆسیەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان سەرهەڵدەداتەوە
دواتر دۆسیەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان سەرهەڵدەداتەوە
ەیوەندیدار