لە ئەرزەڕۆم ٢٧٢ كۆچبەری نایاسایی دەستگیركران



 

لە یەكی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢ەوە تا ئێستا لە ناوەندی دیپۆرتكردنەوەی ئاشكالە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی كۆچی پارێزگای ئەرزەڕۆم، هەشت هەزار و ٣٠٨ كۆچبەری نایاسایی دیپۆرتی وڵاتەكانیان كراونەتەوە.

لە شاری ئەرزەڕۆم، ٢٧٢ كۆچبەری هەڵگری رەگەزنامەی ئەفغانستان كە بە رێگای نایاسایی هاتبوونە ناو خاكی توركیاوە، دیپۆرتی وڵاتەكەیان كرانەوە.

رێككارەكانی دیپۆرتكردنەوەی ئەو كۆچبەرانە بۆ وڵاتەكانیان كە بە رێگای نایاسایی هاتوونەتە ناو خاكی توركیا و لە سەرانسەری توركیادا دەستگیركراون و بەشێوەیەكی كاتی لە ناوەندەكانی دیپۆرتكردنەوەی سەربە بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی كۆچبەراندا هێڵراونەتەوە، درێژەی هەیە.

لەو چوارچێوەیەشدا لە ناوەندی ناردنەوەی كۆچبەرانەوە، ٢٧٢ كۆچبەری هەڵگری رەگەزنامەی ئەفغانستان لە رێوشوێنێكی ئەمنییدا و بە یاوەری پۆلیس و جەندرمە بە پاس گواسترانەوە بۆ فڕۆكەخانەی ئەرزەڕۆم.

لە دوای رێكارییەكان و پشكنینی پاسپۆرت، كۆچبەرە نایاساییەكان لە رێگەی دوو گەشتەوە بەرەو كابول پایتەختی ئەفغانستان بەڕێكران.

بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسانی سەرۆكایەتی فەرمانگەی كۆچەوە وەرگیراون لە یەكی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢ەوە تا ئێستا لە ناوەندی دیپۆرتكردنەوەی ئاشكالە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی كۆچی پارێزگای ئەرزەڕۆم، هەشت هەزار و ٣٠٨ كۆچبەری نایاسایی رەوانەی وڵاتەكانیان كراونەتەوە كە پێكهاتبوون لە چوار هەزار و ٩٩٦ كۆچبەری ئەفغانستانی و دوو هەزار و ٢٣٩ كۆچبەری پاكستانی و هەزار و ٧٣ كۆچبەری وڵاتانی دیكە.

سبەی چارەنووسی هەدەپە دیاریدەكرێت
پێشت سبەی چارەنووسی هەدەپە دیاریدەكرێت
نرخی نەوت لە 80 دۆلار نزیكدەبێتەوە
دواتر نرخی نەوت لە 80 دۆلار نزیكدەبێتەوە
ەیوەندیدار