نرخی نەوت لە 80 دۆلار نزیكدەبێتەوە



 

ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی جیهاندا نرخی نەوت بەرزبووە و بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 79 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 9-1-2023، هەر بەرمیلێك نەوتی برێنتی دەریای باكوور بە 79 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

هەر بەرمیلێك نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش 46 سەنت بەرزبووەوە و بە 74 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

بە بڕوای شارەزایانی ئابووری، دابەزینی بەهای دۆلار دەبێتە هۆكار بۆ ئەوەی ئەو وڵاتانەی كە بە دراوێكی دیكەوە مامەڵە بە نەوتەوە دەكەن ئاسانتر و ڕێژەیەكی زیاتر نەوت بكڕن و بەو هۆیەشەوە دابەزینی بەهای دۆلار كاریگەریی هەبووە لەسەر بەرزكردنەوەی خواست بۆ كڕینی نەوتی خاو.

 

لە ئەرزەڕۆم ٢٧٢ كۆچبەری نایاسایی دەستگیركران
پێشت لە ئەرزەڕۆم ٢٧٢ كۆچبەری نایاسایی دەستگیركران
ئێران داوای دوورخستنەوەی پارتی ئازادی لە پردێ دەكات
دواتر ئێران داوای دوورخستنەوەی پارتی ئازادی لە پردێ دەكات
ەیوەندیدار