كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەكاتەوە



ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، کار بۆ دەرچوواندنی چەند یاسا لە میانی خولی ئێستای پەرلەمان دەكرێت، هاوکات ئاماژەی بە ئەو یاسایانە کرد، کە لە خولی یەکەمی یاسادانان پەسەندکراون و خوێندراونەتەوە.

لە ٨ی ١٢ی ساڵی ڕابردوودا پەرلەمانی عێراق چووە پشووی زستانەوە و سبەینێ‌ ٩ی ١ی ٢٠٢٣ پشووەكە كۆتایی دێت و كۆبوونەوەكان دەستپێدەكاتەوە.

تاهر ئەلبەتات، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (سۆمەریە نیوز) ڕایگەیاندووە، “لە خولی ئێستادا زۆر یاسا دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە، بەتایبەتی ئەو یاسایانەی، کە زیاتر پەیوەندییان بە هاووڵاتیانەوە هەیە”.

ڕوونیشیکردەوە، “ژمارەی ئەو یاسایانەی لەماوەی ئەم خوولەدا خوێندنەوەی یەکەمیان بۆكراوە تا ئێستا گەیشتۆتە ٣١ یاسا، ئەوانەی خوێندنەوەی دووەمیان بۆكراوە گەیشتۆتە ١٠ یاسا و ئامادەن دەنگیان لەسەر بدەن”.

سەبارەت بە یاسا هەڵپەسێردراوەکان، ئەلبەتات ئاماژەی بەوەدا کە “بە شێوەیەکی سەرەکی پێویستیان بە لێکتێگەیشتنی سیاسی هەیە بۆ ئەوەی بتوانن تێپەڕێنرێن، لەسەرووی ئەو یاسایانە، یاسای نەوت و غازە، کە هیوادارین لە زووترین کاتدا پەسەند بکرێت، چونکە توانای چارەسەرکردنی زۆربەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێری هەبێت”.

فڕۆكەیەكی بێفڕكەوان لەبنكەی سەربازی عەین ئەسەد خرایە خوارەوە
پێشت فڕۆكەیەكی بێفڕكەوان لەبنكەی سەربازی عەین ئەسەد خرایە خوارەوە
زیانەكانی وەستانی زۆر بە پێوە
دواتر زیانەكانی وەستانی زۆر بە پێوە
ەیوەندیدار