فڕۆكەیەكی بێفڕكەوان لەبنكەی سەربازی عەین ئەسەد خرایە خوارەوە



سیستەمی بەرگری لە بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە عێراق كە هێزی ئاسمانی ئەمریكای لێیە، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانیان خستە خوارەوە، لە كاتێكدا نزیك بنكەكە بە ئاسمانەوە بینراوە .

سەرچاوەیەكی ئەمنی عیراق ئەوەی ئاشكراكردووە، كە سیستەمی بەرگری لەبنكەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە عێراق توانی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانیان بخاتە خوارەوە، كە هێشتا ڕوون نەبۆتەوە، كە فڕۆكەكە لە ئەركی چاودێریدا بووە یان بۆمبی پێبووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار هێرشی فڕۆكە بێفڕۆكەوان و مووشەك كراوەتە سەر بنكەی سەربازی عەین ئسەد لە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق و زۆربەی جاریش گروپەكانی سەر بە ئێران بە ئەنجامدانی ئەو جۆرە هێرشانە تۆمەتباركراوەن، هاوكات لە ساڵی ڕابردووش ئەمریكا سیستەمی بەرگری دژە موشەكی گواستەوە بۆ ئەو بنكەیە.

لە رووداوێکی هاتووچۆدا منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ گیانی لەدەستدا
پێشت لە رووداوێکی هاتووچۆدا منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ گیانی لەدەستدا
كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەكاتەوە
دواتر كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەكاتەوە
پەیوەندیدار