بارستە هەوایەكی وشك و سارد هەرێم دەگرێتەوە



شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، ئەم شەپۆلی بەفر و بارانە ئێوارەی سبەینێ‌ كۆتایی دێت و بایەكی وشك و سارد ناوچە شاخاوییەكانی سنووری هەڵەبجە و سلێمانی دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، سبەی دوو شەممە ٩-١-٢٠٢٣ کاریگەری شەپۆلی بەفر و بارانبارین لەزۆربەی ناوچەکان کۆتایی پێدێت و لەناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر ئاسمان بە زۆری دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە ھەور.

ڕاشیگەیاند، لەناوچەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی ڕاپەرین بەزۆری نیمچە ھەور ئەبێت لەگەڵ نمە باران لەھەندێ کاتدا و لەناوچەکانی باکوری گەرمیان و سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە بارانبارینی مامناوەند و پچڕ پچڕ لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاویەکاندا تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوامی ئەبێت و لەشەودا کاریگەری لەسەر ئەم ناوچانەش کۆتایی پێدێت.

وتیشی، “ئاسمان ساماڵ ئەبێتەوە لەگەڵ چالاکبوونی بایەکی وشک و سارد لەناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژھەڵاتی ھەرێم بەخێرایی ١٥ تا ٢٥کم لە كاتژمێرێكدا لە ئاراستەی باکوری ڕۆژھەڵاتەوە ، پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی جێگیر ئەمێننەوە”.

خەڵك؛ هۆكاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ئاشكرادەكات
پێشت خەڵك؛ هۆكاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ئاشكرادەكات
پۆلیسی سلێمانی چوار تۆمەتبار دەستگیركران
دواتر پۆلیسی سلێمانی چوار تۆمەتبار دەستگیركران
ەیوەندیدار