پۆلیسی سلێمانی چوار تۆمەتبار دەستگیركران



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هاوڵاتییەكیان دەستبەسەر كردبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد لە سەر چەند تۆمەتبارێك بەهۆی ئەوەی، كە لەهۆتێلێكدا دەستبەسەریان كردووە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێن، كە بەڕێوەبەرو كارمەندانی یەكێك لەهۆتێلەكانی ناوشاری سلێمانین.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەردەوام بوو سەرەنجام دەركەوت، كە ئەو تۆمەتبارانە بێ‌ گەڕانەوە بۆ پۆلیسی سلێمانی و تۆماركردنی سكاڵای یاسایی، هەستاون سكاڵاكاریان دەستبەسەر كردووە بەهۆی نەدانی پارەی كرێی مانەوەی لەهۆتێلەكە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران (ا ه ، س ك،ع ن و، س ع ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون لێكۆڵینەوەكانی پۆلیسیش ئەوەی ئاشكرا كردووە كە پێشتریش هاوڵاتی تریان لەناو هۆتێلەكە دەستبەسەر كردووە.

بارستە هەوایەكی وشك و سارد هەرێم دەگرێتەوە
پێشت بارستە هەوایەكی وشك و سارد هەرێم دەگرێتەوە
بانكی ناوەندی بڕیارێكی دیكەی بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار دەركرد
دواتر بانكی ناوەندی بڕیارێكی دیكەی بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار دەركرد
ەیوەندیدار