توانەوەی سەهۆڵ جیهانی تووشی مەترسیكردووە



 

توێژینەوەیەك ئاشكرایكردووە، توانەوەی خێرای سەهۆڵبەندانەكان لە جیهاندا مەترسی بۆ ئایندەی گۆی زەوی دروستكردووە و نزیكەی سێیەكی سەهۆڵبەندانەكان تا ساڵی 2100 دەتوێنەوە.

توێژینەوەكە لە گۆڤاری “زانست”دا بڵاوكراوەتەوە، شیكاری بۆ 215 هەزار سەهۆڵبەندانی جیهان كردووە.

بەپێی ئەو ئەنجامەی توێژینەوەكە پێیگەیشتووە، ئەم ڕووبارە سەهۆڵبەندانانە خێراتر لەوەی زاناكان بیریان لێدەكردەوە، دەتوێنەوە، بەڵام چەندە خێرا دەتوێنەوە بەندە بەئەوەوە كە هەسارەی زەوی چەندە گەرم دەبێت.

توێژینەوەكە، دەریدەخات، كە چیدیكە ناتوانرێت ڕێوشوێن بگیرێتەبەر بۆ ڕزگاركردنی زۆرێك لە سەهۆڵبەندانە بچووكەكان، چونكە لە ئێستادا كات زۆر درەنگ بووە.

توێژینەوە نوێیەكە، پێشبینی دەكات كە گەرمبوونی جیهان ببێتە هۆی توانەوەی نێوان ٣٨ بۆ ٦٤ ترلیۆن تۆن سەهۆڵ لە نێوان ئێستا و كۆتایی سەدەدا و ٣.٥ بۆ ٦.٥ ئینج بۆ ئاستی دەریا زیاد دەكات.

بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار شكا
پێشت بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار شكا
پارێزگای سلێمانی نیوە پێویستییەکانی غازی بۆ دابیندەکرێت
دواتر پارێزگای سلێمانی نیوە پێویستییەکانی غازی بۆ دابیندەکرێت
ەیوەندیدار