خۆشبەخت و بێبەختانی جیهان كێن؟



 

لەگەڵ دەستپێكردنی ساڵی نوێدا، هەمووان ئامانج بۆ ساڵەكە دادەنێن، كارنامەكانیش پڕن لە پلان بۆ دابەزاندنی كێش و ناو تۆماركردن بۆ هۆڵی وەرزش و پاشەكەوتكردنی بڕێك پارە. بەڵام سی ئێن بی سی لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەو ئامانجانە كردووە كە ڕەهەندی دەروونی و كەسییان هەیە و لە ساڵانی ڕابردوودا ناوبانگیان بەدەستهێناوە، وەك بەرزكردنەوەی ڕازیبوون و دۆزینەوەی ئارامی ناوەوە.

بەپێی ڕاپرسییەكەی YouGov كە كۆمپانیایەكی نێودەوڵەتییە بۆ توێژینەوەی بازاڕی ئۆنلاین و بنكەكەی لە بەریتانیایە، لە ساڵی ٢٠٢٣دا لەسەدا ١٧ی خەڵك بڕیار دەدەن “دڵخۆش بن”.

بەپێی لێكۆڵینەوەكە، نزیكەی لەسەدا 12یان بڕیاریانداوە تەندروستی دەروونیان باشتر بكەن و لەسەدا 11یان دەیانەوێت سەرنجیان لەسەر “بابەتی ڕۆحی” بێت.

بەڵام زۆرجار ئامانجی مرۆڤەكان بۆ گەیشتن بە سەقامگیری ڕۆحی و دەروونی و دۆزینەوەی ئارامی لەگەڵ ئەو كۆمەڵگایانەی تێیدا دەژین، بەریەككەوتنیان هەیە.

بۆیە ڕاپرسییەكی ئەم دواییەی گالۆپ كە كۆمپانیایەكی ڕاوێژكاری و شیكاری ئەمریكییە و بنكەكەی لە واشنتۆنە، تیشكی خستە سەر ئەو وڵاتانەی كە خەڵك دەڵێن “هەمیشە لە ئاشتیدان”.

نیكاراگوا پلەی یەكەمی بەدەستهێنا
كەناڵی سی ئێن بی سی بڵاویكردەوە، لە وەڵامی پرسیارێكدا، “چەند جار هەست بە ئارامی دەكەیت لەگەڵ بیركردنەوە و هەستەكانت؟” لەسەدا ٧٣ی بەشداربووانی نیكاراگوا وتوویانە “هەمیشە”.

ئەمەش بەو مانایەیە كە ئەوانەی بەشدارییان لە ڕاپرسییەكەدا كردووە هەستێكی ئەرێنییان هەیە سەبارەت بە ئاستی ژیان و ئازادییە كەسییەكان و ژیانی كۆمەڵایەتییان.

هاوكات، لە كەمترین مووچەدا توركیا و وڵاتانی دیكەش هاتبوون، كە وەڵامدەرەوەكان وەڵامیان داوەتەوە بەوەی بە دەگمەن هەست بە ئارامی دەكەن.

لە دە وڵاتی سەرەكی كە خەڵك وەڵامیان داوەتەوە بەوەی هەمیشە هەست بە ئارامی دەكەن، حەوت وڵاتیان لە ئەمریكای لاتینن.

دە وڵاتی یەكەم بەم شێوەیەن:
1 نیكاراگوا
2 ئۆزبەكستان
3 سلڤادۆر
4 پەنەما
5 هندۆراس
6 پاراگوای
7 كۆماری دۆمینیكان
8 ئۆرۆگوای
9 باشووری ئەفریقا
10 ئیسپانیا
11 ئیمارات
12 كۆڵۆمبیا
13 سەنیگال
14 مەكسیك

بەگوێرەی توێژینەوەیەكی گالۆپ، لە ئۆزبەكستان لەسەدا ٧٢ی خەڵك وتوویانە هەمیشە هەست بە ئارامی دەكەن و لە سلڤادۆریش لەسەدا ٧١ی خەڵك هەمان شتیان وتووە.

بژاردەكانی وەڵامدەرەوەكان بۆ دەربڕینی هەستی ئاشتی خۆیان لەگەڵ بیركردنەوە و هەستەكانیان “زۆرجار”، “دەگمەن” یان “هەرگیز” بوون.

بۆ سندوقی “زۆرجار”، گالۆپ دەڵێت لە 27 وڵاتدا زۆرینەی خەڵك دەڵێن بە بەردەوامی هەست بە ئارامی دەكەن لەگەڵ بیركردنەوە و هەستەكانیان. وڵاتانی ئەسكەندەنافی و وڵاتانی دیكەی ئابووریی داهات بەرز كە بەزۆری لە پێشەنگی لیستی “بەختەوەرترین” وڵاتانی جیهانن بە پشتبەستن بە هەڵسەنگاندنی ژیانی خۆیان لە پێشەنگی لیستی ئەو وڵاتانەشەوە كە زۆرترین ڕێژەی دانیشتووانیان لە ئاشتیدا دەژین. ئەمەش ئەوە دەردەخات كە گرنگە بە چەندین شێوە سەیری خۆشگوزەرانی بكرێت، چونكە یەك پێوەر وەسفی تەواوی وێنەكە ناكات.

لەڕووی ڕیزبەندیكردنی ئەو وڵاتانەشەوە، كە زۆرترین دەنگیان لە بەرژەوەندی وەڵامی “زۆرجار” بۆ ئەو پرسیارە هات، “چەند جار هەست بە ئارامی دەكەیت لەگەڵ بیركردنەوە و هەستەكانت؟”

1 سوید
2 ئایسلەندا
3 هۆڵەندا
4 نەرویج
5 فینلاند
6 دانیمارك
7 نیوزلەندا
8 ئوسترالیا
9 ئەڵمانیا
10 كەنەدا

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی كە ئایا چەند جار هەست بە ئارامی دەكەیت لەگەڵ بیركردنەوە و هەستەكانت؟ وەڵامی ” هەرگیز” لە 10 وڵاتدا لە پلەی یەكەمدا بووە كە ئەمانەن..

1 زیمبابۆی
2 توركیا
3 مالاوی
4 سیێرا
5 كۆنگۆ
6 كەمبۆدیا
7 تانزانیا
8 زامبیا
9 مەغریب
10 جۆرجیا

گالۆپ ئاماژە بەوە دەكات كە “ئاشتی دەتوانێت مانای زۆر شت بێت، وەك سەقامگیری و ئارامیی لەناوخۆدا بێت یان نەبوونی شەڕ. پێناسەكانی ئاشتی بەزۆری بەسەر دوو بەشی سەرەكیدا دابەش دەكرێن: ئاشتی دەرەكی و ئاشتی ناوخۆیی. یەكەمیان دیاردەیەكی بەكۆمەڵە یان لە ئاستی گروپ یان كۆمەڵگەدا ڕوودەدات، بە ئاماژەدان بە پەیوەندی نێوان مرۆڤەكان، دووەمیان تاكەكەسییە، لە دەوری كەسێك كۆدەبێتەوە و ئاماژەیە بۆ باری دەروونی.

پارێزگای سلێمانی نیوە پێویستییەکانی غازی بۆ دابیندەکرێت
پێشت پارێزگای سلێمانی نیوە پێویستییەکانی غازی بۆ دابیندەکرێت
ئەفریقا كۆچ دەكات
دواتر ئەفریقا كۆچ دەكات
ەیوەندیدار