زیاتر لە ٣ هەزار و ٥٠٠ فەرمانبەری گرێبەست دەكرێنە هەمیشەیی



وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی دەربڕیوە، كە كارمەندانی گرێبەستی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو، كە ژمارەیان زیاتر لە سێ هەزار و ٦٠٠ فەرمانبەرە بكرێنە هەمیشەیی.

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە، كە كارمەندانی گرێبەستی پێش تشرینی یەكەمی ساڵی ٢٠١٩ بكرێنە فەرمانبەری هەمیشەیی، ئەو كارمەندانەش بەگوێرەی پسپۆرییەكانیان ژمارەیان زیاترە لە سێ هەزار و ٦٠٠ كەسە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە دوای تەواوبوونی رێكارە یاساییەكانی وەزارەتی دارایی بۆ تەواوكردنی گرێبەستەكان و راگەیاندنی ناوی دامەزراوان بۆ ڕای گشتی بڵاودەكرێتەوە .

ئاماری ساڵی ٢٠٢٢ كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی بڵاوكرایەوە
پێشت ئاماری ساڵی ٢٠٢٢ كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی بڵاوكرایەوە
ئەنجومەنی باڵای فتوا لەبارەی هەڵكەندنی بیری نایاسایی فەتوایەكی دەركرد
دواتر ئەنجومەنی باڵای فتوا لەبارەی هەڵكەندنی بیری نایاسایی فەتوایەكی دەركرد
ەیوەندیدار