ئاماری ساڵی ٢٠٢٢ كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی بڵاوكرایەوە



كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا نزیكەی ٢٠ هەزار تۆن گۆشتی تەندروست ڕەوانەیی بازاڕەكانی شاری سلێمانی كراوە و زیاتر لە ٨٢ تۆن گۆشتی خراپیش لەناو براون.

كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، ئاماری ساڵی ٢٠٢٢ كوشتارگەكەدا، لەماوەی یەك ساڵی كاركردنی ستافی پزیشكی كوشتارگە لەژێر چاودێری و ڕێنمایی بەڕێوبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی، بڕی (١٩) هەزار تۆن و (٨٦٠) كیلۆ گۆشتی تەندروست ڕەوانەیی بازاڕەكانی شاری سلێمانی كراوە كەلەڕووی تەندروستی و بەهایی خۆراكی شیاوبوون بۆ بەكارهێنان و بەسەرجەم هەنگاوەكانی بەرهەمهێناندا تێپەڕیوون كەلەڕووی پێوەرەكانی پزیشكی ستاندەر بوون.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بڕی ٨٢ تۆن و ٦٥٠ كیلۆ گۆشت لەلایەن ستافی پزیشكیەوە دیاریكراون، كە لە ڕووی تەندروستی و بەهای خۆراكیەوە شیاو نەبوون بۆ بەكارهێنان و بەڕێگەیی زانستی لەناوبراون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە بە هەزاران ئۆرگانی لاشەیی ئاژەڵی نەشیاویش لەناوبراوە، زیاتر لە هەزار ئاژەڵی زیندووش ڕێگەیی پێ نەدراوە كوشتاری بۆ بكرێت، كە هەڵگری نەخۆشی بوون و نێردراونەتەوە بۆ چارەسەر .

هاوكات ٣٢ وانەی زانستی لە ڕووی پراكتیكیەوە پێشكەش بە ناوەندە ئەكادیمیە جۆراو جۆرەكان كراوە و هاوكاری ئەنجامدانی ٣ توێژینەوەی زانستیش كراوە لەبارەیی نەخۆشیە مرۆژەڵیەكان (گوازراوەكان) كەلەڕووی زانستی پزیشكیەوە گرنگن بۆ ڕووبەڕوبونەوە و كۆكردنەوەی زانیاری لەبارەیانەوە .

سلێمانی؛ داهاتی هەفتەی یەكەمی ٢٠٢٣ی زیاتر لە هەشت ملیار دینارە
پێشت سلێمانی؛ داهاتی هەفتەی یەكەمی ٢٠٢٣ی زیاتر لە هەشت ملیار دینارە
زیاتر لە ٣ هەزار و ٥٠٠ فەرمانبەری گرێبەست دەكرێنە هەمیشەیی
دواتر زیاتر لە ٣ هەزار و ٥٠٠ فەرمانبەری گرێبەست دەكرێنە هەمیشەیی
ەیوەندیدار