سەرۆکی هەرێم دەستپێشخەرییەك بۆ یەكخستنی ناو ماڵی كوردی ڕادەگەیەنێت



ڕاوێژکارێكی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاشكرای دەكات، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستپێشخەریی هەیە، بۆ ئەوەی ناوماڵی کوردی یەک بخرێت و ئێستاش سەرقاڵی زەمینەسازییە، دەشڵێت: “دۆستەكانمان داوای یەکڕیزیی ناوماڵی کوردی دەکەن”.

زیرەک کەمال، ڕاوێژكاری سەرۆكی هەرێم بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ئاماژەی بەوەكردووە، “سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستپێشخەریی هەیە، بۆ ئەوەی لایەنەکان پێکەوە کۆببنەوە و ناوماڵی کوردی یەک بخرێت، چونکە یەکخستنی ناوماڵی کوردی زۆر پێویستە و دەستکەوتەکانمان پارێزراو دەبن و سەنگی کوردیش زیاتر دەبێت، بۆیە گرنگە کورد یەکگرتوو بن”.

وتیشی، “لە ئێستاشدا ئامادەسازی دەکرێت بۆ ئەوەی هەنگاوی کرداری بنرێت بۆ کۆبوونەوەی لایەنەکان”.

ڕاشیگەیاندووە، “دۆستانمان لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتییش بە تایبەت ئەمریکا، داوای یەکڕیزیی کورد دەکەن، بۆ ئەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت و کێشەکانمان بە یەکگرتوویی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەوە چارەسەر بکەین”.

زیرەك كەمال دەڵێت: “سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەردەوام لە هەوڵدایە هەرچی کێشە و گرفتێک هەبێت چارەسەر بکرێت، ئەوەش هەمیشە لە بەرنامەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندایە، بۆیە ئێستا دەیەوێت دەرفەتێکی باش بڕەخسێت بۆ کۆبوونەوە و یەکخستنی ناوماڵی کوردی، چونکە هەمووان دەیانەوێت بە یەک تیم ڕووبەڕووی کێشەکان ببینەوە و چارەسەریان بکەین، بۆیە گرنگە لایەنەکان پێکەوە کۆببنەوە و کێشەکان چارەسەر بکەن”.

حكومەت بڕیارێك بۆ وەزارەت و فەرمانگەكان دەردەكات
پێشت حكومەت بڕیارێك بۆ وەزارەت و فەرمانگەكان دەردەكات
پزیشكێكی پاكستانی پێشوازیی لە شەستەمین منداڵی دەكات
دواتر پزیشكێكی پاكستانی پێشوازیی لە شەستەمین منداڵی دەكات
ەیوەندیدار