پزیشكێكی پاكستانی پێشوازیی لە شەستەمین منداڵی دەكات


لە ڕووداوێكی سەیردا كە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی لە پاكستان بەخۆیەوە سەرقاڵ كردووە، پزیشكێكی تەمەن 52 ساڵ لە پاكستان پێشوازیی لە منداڵی شەستەمی دەكات و دەیەوێت لەگەڵ سێ‌ ژنەكەیدا وەچەی زیاتر بخاتەوە.

ئەو پزیشكە پاكستانییە كە كلینكی تایبەتی خۆی لە شارەكەدا بەڕێوەدەبات، سێ‌ ژنی هەیە و پێشوازیی لە منداڵی ژمارە 60 كرد كە كوڕە و ناوی لێناوە خۆشاڵ. ئەو هەر تەنیا بەمەوە ناوەستاوە و دەیەوێت ژنێكی تر بهێنێت و بەردەوام بێت لە وەچەخستنەوە.

ئەو پزیشكە كە ناوی خلجییە، هیوادارە كچەكانی لە كوڕەكانی زیاتربن و هەموو ئەندامانی خێزانەكەشی لە یەك ماڵدا كۆبكاتەوە.

مایەی سەرنجە ئەو پزیشكە لە دوای پێشوازیی لە منداڵی سی و پێنجەمی، لە ساڵی 2016وە بووە مانشێتی هەواڵە جیهانییەكان، لەو دەمەدا پلانەكانی خۆی ئاشكراكردبوو كە دەیەوێت وەچەكانی لە 100 منداڵ كەمتر نەبن، ئەمەش بەپشتبەستن بەم ڕێژەیەی ئێستا و پلانی بۆ هێنانی ژنی چوارەم كە پێدەچێت ئامانجەكەی شیاوبێت بۆ هاتنەدی.

سەرۆکی هەرێم دەستپێشخەرییەك بۆ یەكخستنی ناو ماڵی كوردی ڕادەگەیەنێت
پێشت سەرۆکی هەرێم دەستپێشخەرییەك بۆ یەكخستنی ناو ماڵی كوردی ڕادەگەیەنێت
سیبریا، لاشەیەك دۆزرایەوە مێژووەكەی بۆ هەزاران ساڵ دەگەڕێتەوە
دواتر سیبریا، لاشەیەك دۆزرایەوە مێژووەكەی بۆ هەزاران ساڵ دەگەڕێتەوە
پەیوەندیدار