سیبریا، لاشەیەك دۆزرایەوە مێژووەكەی بۆ هەزاران ساڵ دەگەڕێتەوە



 

لاشەی بەستووی شێرێك لە خاكە سەهۆڵبەندانەكەی سیبریا دۆزرایەوە كە تەمەنی دەگاتە 28000 ساڵ و تائێستاش سیما و ڕوخساریی بەشێوەیەكی ڕوون دەردەكەوێت.

توێژەران لەبارەی ئەو جۆرە شێرە كە بە “سپارتا” ناودەبرێت دەڵێن”لە باشترین ئاژەڵەكانی سەردەمی سەهۆڵبەندان بووە كە تائێستا پارێزراوە، ژینگەی سەهۆڵبەندان كاریگەریی هەبووە لە مۆمیاكردنی ددان و كەڵبە و پێست و ژێ‌ و دەمارەكانی”.

لاشەكە لە ڕووباری سمۆیلیاخ لە ناوچەی یاقوتیای ڕووسی لە ساڵی 2018 دۆزرایەوە، بە هەمان شێوە بێچووە شێرێكی تر لە ساڵی پێشوودا بە ناوی بۆریس دۆزرابۆوە.

لەم چەند ساڵەی دوایى دانیشتوانی سیبریا زۆرێك لە ئاژەڵەكانی جۆری یۆنیكۆرن و گورگ و ورچیان لە خاكە سەهۆڵبەندانەكاندا دۆزییەوە كە بەڵگەن لەسەر ئەوەی دەشتاییە سەهۆڵبەندانەكە ڕۆژێك لە ڕۆژان نیشتمانی زۆرێك لە شیردەرەكان بووە.

گەر بوار بەو جۆرە بێچووە شێرانە بدرایە، بە بۆچوونی شارەزایان پێدەچێت ڕەنگە خۆڵەمێشییە كراوەكانیان یاریدەربونايە بۆ خۆشاردنەوەیان لە جەمسەری باكووری سیبریا كە ناوچەیەكی ساردە.

 

 

 

پزیشكێكی پاكستانی پێشوازیی لە شەستەمین منداڵی دەكات
پێشت پزیشكێكی پاكستانی پێشوازیی لە شەستەمین منداڵی دەكات
خەڵك؛ وردەكاری دابەزاندنەوەی نرخی دۆلار ئاشكرادەكات
دواتر خەڵك؛ وردەكاری دابەزاندنەوەی نرخی دۆلار ئاشكرادەكات
ەیوەندیدار