٢٠ی ئەیلوول؛ ڕۆژی جیهانی پاككردنەوەی ژینگە



لە ٨ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٣، كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بە كۆی دەنگ لە دانیشتنی ٧٨ی خۆیدا، بڕیارنامەی ٧٨/١٢٢ی “ڕۆژی جیهانی پاككردنەوەی ژینگە”ی پەسەند كرد، بڕیاریدا ٢٠ی ئەیلوول وەك ڕۆژی جیهانی پاككردنەوەی ژینگە دەستنیشان بكرێت، كە ساڵانە یادی دەكرێتەوە.

لە بڕیارنامەكەدا داوا لە هەموو وڵاتانی ئەندام و ڕێكخراوەكانی سیستەمی نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتی و ناوچەییەكانی دیكە و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە لەوان كۆمەڵگەی مەدەنی و كەرتی تایبەت و ئەكادیمیا دەكات كە بە ڕێكخستنی چالاكییەكان بە ئامانجی ڕۆژی جیهانی پاككردنەوەی ژینگە بە شێوەیەكی ڕێكوپێك یادی ڕۆژی جیهانی پاككردنەوەی ژینگە بكەنەوە..

ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە لە ڕاگەیەنراوێكدا لە ڕۆژی جیهانی پاك ڕاگرتنی ژینگەدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەرهەمهێنانی پاشماوەی ڕەقی شارەوانییەكان لە ٢.١ ملیار تۆن لە ساڵی ٢٠٢٣ بۆ ٣.٨ ملیار تۆن تا ساڵی ٢٠٥٠ بەرز دەبێتەوە و زیاتر لە دوو ملیار كەس دەستیان بە خزمەتگوزاری كۆكردنەوەی پاشماوەكان ناگات و زیاتر لە سێ ملیار كەس ئامرازی كۆنترۆڵكراوی وەرگرتنەوە یان فڕێدانی پاشماوەیان نییە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لە هەرێمی كوردستانیش، یەكێك لە گرفتەكان زوربوونی پاشماوەی ماڵان و شوێنە گشتییەكانە، كە مەزەندە دەكرێ ڕۆژانە زیاد لە ۷هەزار تەن پاشماوە هەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، تاوەكو ئێستا كۆكردنەوەی پاشماوەكانی ماڵان و شوێنە گشتییەكان، بە هێزی دەستی ئەنجام دەدرێ كەمترین سوود لە تەكنەلۆژیا وەرگیراوە و زوربوونی پاشماوەكان و فڕێدانیان بە شێوەی نازانستی یەكێكی ترە لە گرفتە گەورەكان.

جەختیشی كردۆتەوە، نەبوونی كارگەی ڕیسایكڵین و فڕێدان و سووتاندنی پاشماوە لە ئێستا و داهاتوو دەبێتە گەورەترین گرفتی ژینگەیی بۆ هاوڵاتیانی هەرێم.

زیاتر لە 200 وڵات بە هەرێمی كوردستانیشەوە بەشداری چالاکییەکانی ژینگە دەکەن. وڵاتی نەرویج، ئەمساڵ میوانداری چالاكیی ئەمساڵ دەكات بە ناوی “شارەكانی جەمسەری باكوور و پاشماوەی دەریایی”.

تەقەكەرەی شەوی ڕابردووی سلێمانی دەستگیركرا
پێت تەقەكەرەی شەوی ڕابردووی سلێمانی دەستگیركرا
نرخی زێڕ ڕیكۆردی مێژوویی تۆماركرد
دوات نرخی زێڕ ڕیكۆردی مێژوویی تۆماركرد
پەیوەندیدار