ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وێنەیەكی مەلا بەشیر، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی گەرم کردووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وێنەیەکی بەشیر خەلیل، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، کە سەردانی خانەی بەساڵاچوانی كردوە،  بووتە باسی گەرمی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، چونكە ناوبراو بە پێڵاوەوە چووەتە سەردانی ژووری خانمانی نێو خانەکە.

بڵابونەوەی ئەو وێنەیە لەكاتێکدایە كە مەلا بەشیر نزیكەی چوار مانگە ئەو پۆستەی وەرگرتووە و لەو ماوەیەدا سەردانی چەندین ناوچەی هەرێمی كوردستان و عێراقی كردووە و پێشتر هیچ حاڵەتێكی لەو شێوەیەی لەسەر تێبینی نەكراوە.

زۆربەی ئەوانەی تێچێن”كۆمێنتیان” لەسەر وێنەكە نوسیوە، لۆمەی مەلا بەشیریان كردوە و نوسیویانە كە بەهۆی وەرگرتنی ئەو پۆستەوە ڕفتاری لەگەڵ هاوڵاتیاندا گۆڕاوە.

بەشیر خەلیل لەسەر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان  پۆستی جێگری سەرۆکی پارلەمانی عیراقی  وەرگرتووە و لە ماوەی رابردوشدا چەندجارێك رایگەیاند، ئەو لەرێگەی ئەو بەرپرسیارەتییەوە خزمەتی ئاینی ئیسلام دەکات.

(خەڵك) بۆ وەرگرتنی بۆچونی ناوبراو، پەیوەندی پێوە كرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكەی نەدایەوە.

 

کوردستان

لافاو، ڕێڕەوی هاتوچۆی پێنجوێن-سلێمانی گۆڕی

خەڵك-بەشی هەواڵ

قائیمقامی پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت، لافاوی ئەمجارە پردێكی ناوچەكەی بردووە و كاركردن لە پردە سەرەكییەكەش بەردەوامە.

زانا ڕەحمان قائیمقامی پێنجوێن بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەرفراوانەوە تا ڕادەیەكی زۆر پێنجوێن لە ڕووی گیانی و مادییەوە سەلامەت بووە.
وتیشی”لافاو پردی چەمی چەقانی لەگەڵ خۆی بردووە كە قەزای پێنجوێن و سەیدسادق و سلێمانی بەیەكەوە دەبەستێتەوە، و ئێستا ئاستەنگی هاتوچۆ لەو ڕێگایەوە بۆ شۆفێران دروست بووە، لە ئێستاشدا ڕێگایەكی دیكە بۆ هاتوچۆ بەكاردەهێنرێت”.

سەبارەت بە دروستكردنی پردێكی هەمیشەییەیی بۆ بەستنەوەی پێنجوێن بە پارێزگەی سلێمانییەوە ناوبراو ڕایگەیاند، پردە هەمیشەییەكە خەریكی كاركردنن تێیدا هەرچەندە بەهۆی قەیرانی داراییەوە ڕاوەستابوو، بەڵام ئەمساڵ كاركردن تێیدا بەردەوامە و بەهۆی وەرزی باران بارینەوە دەستیان لێهەڵگرت و ئومێد دەكەین دوای ئەم وەرزە تەواو بكرێت و بێ كێشە بێت.

ئاشكراشیكرد، هیچ خانوویەك لە قەزاكە ئاو نەچوەتە ناویەوە و هەموو هاووڵاتیان سەلامەتن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەڤگەری ئازادی: دەبێت پۆستی سەرۆكی هەرێم تەشریفاتی بێـت

خەڵك- بەشی هەواڵ

تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگای كوردستان ڕایگەیاند “داوا دەكەین كە سیستەمی سیاسی هەرێم سیستەمێكی پەرلەمانی بێت. واتە بە فۆڕمی پێشووتر هەموار نەكرێتەوە و هەڵبژێردراوی وەك سەرۆكی هەرێم تەنها مافی یەك خوول سەرۆكایەتی هەبێت‌و لە هیچ باروودۆخێك گۆڕانكاری لەم بنەمایە نەكرێت”.

تەڤگەری ئازادی لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕاشیگەیاند “ئەو دەسەڵاتە ڕەهایەی كە لە دەست سەرۆكایەتی هەرێم هەبوو، بوو بەمایەی زۆرێك لەو نەهامەتیانەی كە بەسەر گەلەكەمان هات ئەنجام دانی ڕیفراندۆم، كشانەوەی پێشمەرگە لەشنگال‌و ناوچە كێشە لەسەرەكان”.

ئاماژە بەوەش دەكات “پێمان وایە كە دەبێت سەرۆكی هەرێم لە پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت چونكە پەرلەمان ئیرادەی گەلە و دەبێت بڕیار بگەڕێتەوە بۆ گەل، سەرۆكی هەرێم دەسەڵاتەكانی دیاری كراو بێت و پۆستێكی تەشریفاتی بێت بۆ پڕۆتۆكۆل و بۆنە نیشتیمانی و سیاسی و كۆمەڵایەتییەكان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سزای زیندانیكردن بۆ یازدە سیاسەتمەداری باكوری كوردستان دەرچوو

خەڵك- بەشی هەواڵ

دەسەڵاتدارانی توركیا سزای زیندانیكردنیان بۆ یازدە سیاسەتمەداری كوردی باكوری كوردستان دەركرد لە شاری وان.

ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردوو 25 سیاسەتمەدار دەستگیركران، یازدە لەوان بڕیاری زیندانیكردنیان بۆ دەرچوو.

ئەو سیاسەتمەدارانە بریتین لە “چەتین ئۆیار، فەیسەڵ پارلاك، بازی ئاسلان، هاكان دەمیر، ئیبراهیم ئیرماك، مەدینە توفان، مەسعود ئەرزەنگین، عەبدولستار گیونەش، رەمەزان دومان، گیورسەل یاماش و محەمەد سۆنمەز”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان