عێراق مووچەی بەشێكی دیكەی مووچەخۆرانی هەرێم زیاد دەكات



دوابەدوای هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی، گفتوگۆكانی هەرێم و عێراق بۆ هاوتاكردن و زیادكردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازی و شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دەستی پێكردووە و پەرلەمانتارێك دەڵێت: دەسکەوتێکی دیکە دەبێت بۆ خانەوادەی شەهیدانی هەڵەبجە و زیندانیانی سیاسی.

سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ‌ هەر پێنج فراکسیۆنی کوردستانی بەسەرۆکایەتی د.شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و لیژنەی شەهیدانی پەرلەمان، لەگەڵ د.حسێن سوڵتانی، سەرۆکی دامەزراوەی زیندانیە سیاسیەکانی عێراق و نوێنەری ئەنجوومەنی دەوڵەت سەبارەت بە هەمواری یاسای ژمارە ٤ی ساڵی ٢٠٠٦ یاسای زیندانیە سیاسەکانی عێراق كۆبووینەوە.

ڕاشیگەیاند، ئامانج لە كۆبوونەوەكە ئەوەبوو، تاکو زیندانیانی سیاسی هەرێم و خانەوادەی شەهیدانی هەڵەبجە بەیاسا بگوازرێنەوە سەر عێراق.

وتیشی، “هەمواری یاساکە لە ئەنجوومەنی دەوڵەتە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو ڕەوانەی پەرلەمانی عێراق بکرێت و ئەمەش دەسکەوتێکی دیکە دەبێت بۆ خانەوادەی شەهیدانی هەڵەبجە و زیندانیانی سیاسی”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەفتەی ڕابردوو شاندێكی هەرێم سەبارەت بە جێبەجێ‌ كردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق و هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازی چوونە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی دارایی و خانەنشینی عێراق كۆبوونەوە.

كەشناسی پێشبینی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ‌ بڵاودەكاتەوە
پێت كەشناسی پێشبینی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ‌ بڵاودەكاتەوە
تەقەكەرەی شەوی ڕابردووی سلێمانی دەستگیركرا
دوات تەقەكەرەی شەوی ڕابردووی سلێمانی دەستگیركرا
پەیوەندیدار