نەخۆشی شەكرەم هەیە بۆ كێشم دادەزێت



پسپۆڕێكی هەناوی و دڵ و شەكرە ڕایدەگەیەنێت ، دابەزینی كێش لە نەخۆشانی شەكرەدا بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێتەوە، بۆ بەكارهێنانی چەند حەبێكی شەكرە وەك مێتفۆرمین یان چەند جۆرێكی تری حەبی شەكرە.

د.داهات حەوێزی، پسپۆڕی هەناوی و دڵ و شەكرە بڵاویكردەوە، كە نەبوونی ئەنسۆلینی پێویست یاخود نا چالاكی ئەو هۆڕمۆنە، ئەندامەكانی جەستە ناتوانن شەكرەی ناو خوێن بەكار بهێنن و جەستە دەست دەكات بە تێكشكاندن و بەكارهێنانی چەوری و ماسولكەكان بۆ وەرگرتنی وزەی پێویست بەمەش كێشی لەش دائەبەزێ.

ڕاشیگەیاندووە، هەندێ جار دابەزینی كێش لە نەخۆشانی دەگەرێتەوە بۆ بەكارهێنانی چەند حەبێكی شەكرە وەك مێتفۆرمین یان چەند جۆرێكی تری حەبی شەكرە، زۆرجاریش بەهۆی چەند نەخۆشییەك روودەدات هاوكات لەگەڵ دروستبوونی نەخۆشی شەكرە، وەكو نەخۆشیەكانی غودە و نەخۆشیەكانی هەوكردن یان نەخۆشی گەنم و رۆماتیزم .

ئەو پزیشكە باسی لەوەشكردووە، كە ئەگەر كەم خوێنی و دابەزینی كێشی زۆر بێت بەتایبەتی لە كەسانی جگەرەكێش پێویستە پشكنینی زیاتری بۆ بكرێ بۆ دڵنیا بوون لە نەخۆشی شێرپەنجە.

سبەینێ‌ بەسرە دەبێتە بوكی كەنداو
پێشت سبەینێ‌ بەسرە دەبێتە بوكی كەنداو
لە رووداوێكی هاتووچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا
دواتر لە رووداوێكی هاتووچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا
ەیوەندیدار