سبەینێ‌ بەسرە دەبێتە بوكی كەنداو



ئاهەنگی كردنەوەی پاڵەوانێتی جامی كەنداو 25 لە شاری بەسرە سازدەكرێت و بەسرە دەبێتەوە بە بوكی كەنداو.

سبەینێ‌ هەینی، جارێكی تر عیراق لە دوای ساڵی 1979وە میوانداریی پاڵەوانێتی جامی كەنداو دەكات و ئاهەنگی كردنەوەی پاڵەوانێتییەكە لە یاریگای “جذع النخلة” بەڕێوەدەچێت و لە دوای ئاهەنگەكەش، هەردوو هەڵبژاردەی عیراق و عوممان یاریی دەكەن.

عیراق دەیەوێت، هەم لەڕووی میواندارییەوە، هەم لە ڕووی كێبڕكێ‌ بۆ بەدەستهێنانی ناسناوەكە كە لە ساڵی 1988وە بێبەش بووە لە دەستەبەركردنی، بوونی خۆی بسەلمێنێت و گەورەیی و دەستباڵایی خۆی لەبەرامبەر هەڵبژاردەكانی تردا بخاتەڕوو.

عیراق بەهۆی جەنگی كەنداوەوە، چەند ساڵێك لە كێبڕكێی پاڵەوانێتییەكە دابڕا، بەڵام لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003 گەڕایەوە كایەكە، بەبێ‌ ئەوەی بتوانێت لە بەشدارییەكانیدا ناسناوەكە بەدەستبهێنێتەوە كە لە پاش پاڵەوانێتی ساڵی 1988 لە سعودیە، لێی بێبەش بووە.

سبەینێ‌ بەسرە خۆی دەكات بە بووكی كەنداو و هەڵبژاردەی عیراقیش دەیەوێت هەمان سیناریۆی ساڵی 1979 دووبارە بكاتەوە و جامی پاڵەوانێتییەكە بۆ نێو خەزێنەی خۆی بگێڕێتەوە.

 

خانەقین، دوو كەس بە تۆمەتی كوشتنی بەڕێوەبەری بەنزینخانەیەك دەستگیركران
پێت خانەقین، دوو كەس بە تۆمەتی كوشتنی بەڕێوەبەری بەنزینخانەیەك دەستگیركران
نەخۆشی شەكرەم هەیە بۆ كێشم دادەزێت
دوات نەخۆشی شەكرەم هەیە بۆ كێشم دادەزێت
پەیوەندیدار