مەسرور بارزانی زانکۆی بەریتانیا – کوردستانی لە هەولێر دەکاتەوە



مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان زانکۆی نێودەوڵەتیی بەریتانی لە هەولێر کردەوە.

ئەمڕۆ شەممە، مەسرور بارزانی زانکۆی بەریتانی نێودەوڵەوتی لە هەولێر دەکاتەوە کە دوو ساڵ پێش ئێستا بەردی بناغەکەی دانرا، بڕوانامەی زانکۆکە لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان باوەڕپێکراوە، خوێندکاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەتوانن دەست بە خوێندن بکەن.

بڕیارە چەندین کۆلێژی وەک: پزیشکی گشتی، ئەندازیاری تەلارسازی و زانستی کۆمپیتەر، کۆلێژی زمان و زانستەمرۆییەکان و چەندین بەشی دیکە لەخۆبگرێت.

هاوکات چەندین کورسی خوێندنی بێبەرامبەر بۆ کەسوکاری شەهیدان دابین دەکات، تا بتوانن لە زانکۆکەدا درێژە بە خوێندن بدەن.

پلەکانی گەرما جارێکی دیکە بەرزدەبنەوە
پێت پلەکانی گەرما جارێکی دیکە بەرزدەبنەوە
فڕۆکەیەک بە هۆی هەواڵێکی ناڕاستەوە لە باکووری کوردستان نیشتەوە
دوات فڕۆکەیەک بە هۆی هەواڵێکی ناڕاستەوە لە باکووری کوردستان نیشتەوە
پەیوەندیدار