چەند ناوچەیەك لە مین پاككرانەوە



لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك چەند ناوچەیەكی بە مین چێنراو پاككرانەوە.

لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لە شاری قەڵادزێ تیمی تەقاندنەوە (EOD)ی سەر بە بەشی تیمەكانی مینلابەری دەستی و تەقاندنەوەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مین، لە تەقەناندنەوەیەكدا ١١١مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی تەقاندەوە كە لە ٥٠ كگم حەشوەی گولەتۆپ و ٩٢ پارچە تەقەمەنی و مین پێكهاتبوون.

هەروەها لە كێڵگەیەكی كشتوكاڵیی قەزای چوارتا، دەزگای مین هەستان بە ھەڵگرتنەوەی سێ مینی دژە كەسی كە پاش كێڵانی زەوییەكەی لەلایەن جوتیارێكەوە بەدەركەوتبوون. تیمەكە مینەكانیان بۆ شوێنی تایبەت گواستەوە تا لە دەرفەتێكدا لەناوببرێن.

لە پارێزگای هەولێریش، لە گوندی ئاشی بڕە گوێز لە قەزای چۆمان، ژمارەیەك پاشماوەی جەنگی گواسترانەوە و لە نزیك ڕێگای سەرەكی لە چیای زۆزك چەند مینێكی دژ كەسی لە جۆری V69 لەناوبران.

لە پارێزگای دهۆكیش بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مینی دهۆك ژمارەیەك مین و تەقەمەنی كە ٧٨ مین و تەقەمەنی بوون، بۆ شوێنی تایبەت گواستەوە كە لە ئەنجامی كاری تیمەكانەوە هەڵگیرابوونەوە؛ بڕیار وایە سەرجەمیان لەناوببرێن.

لە درێژەی هەڵمەتەكانی لەناوبردن و پوچەڵكردنەوەی مین و تەقەمەنی و پاشماوە جەنگییە نەتەقیوەكان، دەزگای گشتیی كاروباری مین لە ڕێگەی تیمەكانییەوە، ڕۆژانە بە دەیان مین و تەقەمەنی لەناودەبات و بەردەوام دەبێت.

 

دوو كۆڵبەر بوونە قوربانی
پێشت دوو كۆڵبەر بوونە قوربانی
گرنگترین سەرچاوە خۆراكییەكان
دواتر گرنگترین سەرچاوە خۆراكییەكان
ەیوەندیدار