سبەی عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەکات



ئاژانسى هەواڵى عێراقى ڕاگەیاند، سبەی یەکشەممە مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی عێراقی بۆ مانگی ئەیلول دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک بە ئاژانسى هەواڵى عێراقى ڕاگەیاند، مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی عێراقی بۆ مانگی ئەیلول سبەی یەکشەممە دابەش دەکرێت دوای تەواوکردنی بودجە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە.

دەشڵێت:”فەرمانگەی گشتی خانەنشینی لەسەرەتای هەموو مانگێکدا مووچەی خانەنشینان لە سندوقى دابەشدەکات”.

ئەمڕۆ شەممە، سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “لە رێگەی گەنجینەکانەوە ئاگادارکراینەوە کە بڕیاردراوە مووچەی مانگی تەممووزی خانەنشینان بە هاوتاکراوی دابەش بکرێت”.

ئەوە لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی دابەشنەکردووە.

کەسانی باڵا بەرز زیاتر تووشی شێرپەنجە دەبن
پێشت کەسانی باڵا بەرز زیاتر تووشی شێرپەنجە دەبن
هۆکاری دواکەوتنی مووچە لە لایەن بەغداوە ئاشکرابوو
دواتر هۆکاری دواکەوتنی مووچە لە لایەن بەغداوە ئاشکرابوو
پەیوەندیدار