هۆکاری دواکەوتنی مووچە لە لایەن بەغداوە ئاشکرابوو



ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرادەکات و دەڵێت:”یەكێك كێشەكانی لیستی مووچە ئەوەیە (23 هەزارو 790) کەس لە وەزارەتی پێشمەرگە زیادە”.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:”لەمیانی بەدواداچونم بۆ ئەنجامی وردبینییەکان و کێشەی لیستەکانی مووچەو هۆکاری دواکەوتنی ناردنی پارە، دەرکەوت کە

🔹(23 هەزارو 790) کەس لە وەزارەتی پێشمەرگە زیادە.
🔹205 فەریق و لیوامان لە وەزارەتی پێشمەرگە هەیە.
🔹63 فەریق و لیوایان بێ ئیش بێ پایەن و پۆستیان نیە.
🔹 (5 هەزارو 123) خانەنشین هەیە لە وەزارەتی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن.
🔹(27 هەزارو 232) خانەنشین و کەمئەندام لەیەکەی 70 هەیە.
🔹 (2 هەزارو 232) كەس لە خانەنشینان جیاوازی هەیە!
🔹 (10 هەزارو 547) کەس بایۆمەتری نییە.
🔹 (هەزارو 531) خانەنشین لەسەر یەکەی 80 هەیە، (17 هەزارو 609) کەسیان بایۆمەتری نییە.
🔹 (7 هەزارو 202) خانەنشین لە وەزارەتی ناوخۆ هەیەو مووچەیان لەسەر وەزارەتە.

سبەی عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەکات
پێشت سبەی عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەکات
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە لە شاری کەرکوک کەمکرایەوە
دواتر نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە لە شاری کەرکوک کەمکرایەوە
پەیوەندیدار