ئەمڕۆ لە عێراق پشووە



ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێكەوتی ٥ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق كرایە پشووی فەڕمی.

ئەمیندارییەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، بە فەرمانی سەرۆكوەزیران، مستەفا كازمی و بەهۆی خراپی ڕەوشی كەشوهەوا لە زۆربەی پارێزگاكانی وڵات، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێكەوتی ٥ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی عێراق پشووە.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، پشووەكە ناوەندەكانی خوێندنیش دەگرێتەوە.

لە ئێوارەی دوێنێ‌ چوارشەممەوە شەپۆلێكی باران و بەفر ناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە.

لە هەرێمی كوردستانیش لە قەزای پێنجوێن ئەمڕۆ بەهۆی بەفربارین و سەرماوە پشووە.

تەرانە ئازادكرا
پێشت تەرانە ئازادكرا
“هێرشەكانی ڕووسیا دژی مرۆڤایەتییە”
دواتر “هێرشەكانی ڕووسیا دژی مرۆڤایەتییە”
ەیوەندیدار