تەرانە ئازادكرا


 

خانمە ئەكتەری بەناوبانگی ئێران تەرانە عەلیدۆستی ئازاد كرا، ئەوەش دوای چەند هەفتەیەك لە دەستبەسەركرانی بەهۆی ڕەخنەگرتنیەوە لە سەركوتكارییەكەی دەسەڵاتدارانی ئێران دژی خۆپیشاندانەكانی دژ بە حكومەتی وڵاتەكە، كە ماوەی چەند مانگێكە كۆماری ئیسلامی هەژاندووە.

تەرانە عەلیدۆستی كە زیاتر بە ڕۆڵەكەی لە فیلمی The Salesman ناسراوە و لە ساڵی 2017 دا ئەو فیلمە خەڵاتی ئۆسكاری بەدەستهێنا، پشتیوانی لە خۆپیشاندانەكانی ژینا ئەمینی كردووە، لە مانگی یازدەدا وێنەیەكی خۆی بەبێ سەرپۆش لە ئینستگرام بڵاوكردەوە هێمایەكی بە دەستەوە بوو كە بە كوردی لەسەری نوسرابوو ” ژن، ژیان، ئازادی.”

عەلیدۆستی وێنەیەكی لەبەردەم بەندینخانەی ئیڤینی تاراندا گیراوە و بە شێوەیەكی بەرچاو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراوەتەوە.

خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەكەی ئێران دوابەدوای مەرگی ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ سەرییانهەڵدا كە لە ژێر دەستی پۆلیسی ئاكاری ئێراندا گیانی لە دەستدا.

هاوڵاتیانی وڵاتەكەش لە سەرجەم چینەكانی كۆمەڵگەوە ناڕەزایی دەردەبڕن و دژی دەسەڵاتەكەی ئێران وەستاونەتەوە.

تەرمی ئەڤین گۆیی گەیشتە سلێمانی
پێشت تەرمی ئەڤین گۆیی گەیشتە سلێمانی
ئەمڕۆ لە عێراق پشووە
دواتر ئەمڕۆ لە عێراق پشووە
پەیوەندیدار