هۆشداری لە کڕینی جۆرە دەرمانێک بۆ درێژکردنی باڵا دەدرێت



بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵى جۆرى دەرمان لەبارەى جۆرە دەرمانێک لە سۆشیال میدیا هۆشداریی دەداتە هاووڵاییان و دەڵێت”ئەو دەرمانە بەتەواوی ساختەیە و زیانی هەیە”

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵى جۆرى دەرمان بڵاوى کردەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ریکلام بۆ بەرهەمێکی ساختە دەکرێت بەناوی پاودەری هایت گڕۆوس – height growth بۆ مەبەستی درێژکردنی باڵا، کە بەرهەمێکی ساختە و رێگەپێنەدراوە و ماددەی شاراوە و مەترسیداری تێدایە، کە مەترسیی گەورە لەسەر تەندرووستیی بەکارهێنەر درووستدەکات.

ئاماژە بەوەشدەکات، ئەو بەرهەمە لە وێبسایتە جیهانییەکانیش ڕیکلامی بۆ کراوه، خۆتانبەدووربگرن لە کڕینی، چونکە ئەو جۆرە وێبسایتە ئۆنلاینە گەورانە بەردەوام لەلایەن دامەزراوەی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا و وڵاتانی پێشکەوتوو ئاگاداردەکرێنەوە.

دامەزراوەکە داوا لە هاووڵاتیان دەکات بەرهەمی دەرمانسازی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیی و کێشەی تەندرووستی لە رێگای راوێژی پزیشکی پسپۆڕ وەربگرن، و تەنها ئەو دەرمانانە بەکاربهێنن کە ستیکەری KMCA وەزارەتی تەندرووستیی لەسەرە.

بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بڕیار درا
پێت بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بڕیار درا
لێگەڕێن با قەڵا قسەی خۆی بکات
دوات لێگەڕێن با قەڵا قسەی خۆی بکات
پەیوەندیدار