فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆ ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە



فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆکاری گیان لەدەستدانی پێشمەرگەکەیان ڕوودەکاتەوە و دەڵێت، لەلایەن هاوسەنگەرێكییەوە لە كاتی چەك پاككردنەوە، فیشەك لە دەستی دەردەچێت و برینداری دەكات.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان:

بەداخ و خەمێكی زۆرەوە پێشمەریەگی گەنجی قارەمان و كوڕێكی ئازا و چاو نەترسمان بە كارەساتێكی دڵتەزێن گیانی سپارد، بەم بۆنە خەمناكەوە هەموو دڵتەنگ و خەمبارین.

کاتژمێر 09:00ی شەوی هەینی 16ی ئابی 2024 كارمەندێكمان بەناوی (زێدان عزیز عبدول سورچی) لەلایەن هاوسەنگەرێكییەوە لە كاتێكدا سەرقاڵی چەك پاككردنەوە بووە، فیشەك لە دەستی دەردەچێت و برینداری دەكات، دەستبەجێ لەلایەن تیمی پزیشكییمان فریاگوزاری سەرەتایی بۆ دەكرێت، بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ڕانیە دەكرێت، بەداخەوە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە سەعات 10:00ی هەمان شەو گیانی سپارد.

هاوكات، دەست بەجێ هاوسەنگەری كۆچكردوو دەستبەسەركرا و ڕادەستی یاسا کرا و لێكۆلێنەوە لە چۆنیەتی ڕووداوەكە دەستی پێكرد.

بۆ ئەم كۆستە هەموو دڵتەنگ و خەمبارین و دەستی نزا بۆ پەروەردگار بەرز دەكەینەوە، كە هاوسەنگەری كۆچكردوومان بە بەهەشتی خۆی شاد بكات و سەبووری بە دایك و خانەوادە و كەسوكاری كاكە (زێدان)ی جوانە مەرگ بدات و خەمی دڵی هاوڕێ و هاوسەنگەرانی كەمبكاتەوە.

درود بۆ ڕۆحی پاكی شەهیدانی كۆماندۆ و سەرجەم شەهیدانی كوردستان

 

ئێران و بەرنامە ئەتۆمییەکەی؛ ڕێکخستنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای جەنگی غەززە
پێت ئێران و بەرنامە ئەتۆمییەکەی؛ ڕێکخستنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای جەنگی غەززە
پەرلەمانی ئێران بۆ متمانەبەخشین بە حکومەتەکەی پزیشکیان کۆدەبێتەوە
دوات پەرلەمانی ئێران بۆ متمانەبەخشین بە حکومەتەکەی پزیشکیان کۆدەبێتەوە
پەیوەندیدار