قەپانی کێشی بارهەڵگرەکان لادەبرێن



دەستەی وەبەرهێنانی کەرکوک بڕیاری لابردنی سەرجەم قەپانەکانی کێشی بارهەڵگر لە ڕێگای دەرەوەی کەرکوک دا دەڵێت” دەبێت لاببرێن”.

ئەمرۆ چوارشەممە دەستەی وەبەرهێنانی کەرکوک مۆڵەتی کارکردنی قەپانی کێشکردنی بارهەڵگرەکان لە ڕێگاکانی دەرەوەی کەرکوک هەڵوەشاندەوە.

دلێر زێدان، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی کەرکووک ڕایگەیاندووە “لەسەر بنەمای بڕیاری دادگا و دەستەی گشتیی وەبەرهێنانی عێراق، ئەو مۆڵەتی کارکردنەی دراوەتە قەپانەکانی کێش، هەڵدەوەشێنەوە”.

ئاماژەی بەوەشدا، ئیدارەی پێشووی کەرکووک رێگربوون لە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە، بەڵام لەگەڵ دەستبەکاربوونی پارێزگاری هەڵبژێردراو، توانیمان بڕیارەکە جێبەجێ بکەین

لە مانگی پێنجی ئەمساڵدا شۆفێرانی بارهەڵگر لە کەرکوک بەهۆی وەرگرتنی پارە لێیان گردبوونەوە و رێگای سەرەکی نێوان کەرکوک- هەولێریان داخست و ئاماژەیان بەوەکرد، قەپانەکان دراونەتە کەرتی تایبەت و بارهەڵگرەکان بڕی ١٠ هەزار تاوەکو ٢٠ هەزار دیناریان لێ وەردەگیرێت، ئەمرۆش بە دەرکردنی ئەو بڕیارە سەرجەم قەپانەکان هەڵدەگیرێن.

لە چەند پارێزگایەكی عێراق چەند ڕۆژێك كرایە پشوو
پێت لە چەند پارێزگایەكی عێراق چەند ڕۆژێك كرایە پشوو
چیرۆکی ناخهەژێنی گیانلەدەستدانی منداڵەکانی محەمەد
دوات چیرۆکی ناخهەژێنی گیانلەدەستدانی منداڵەکانی محەمەد
پەیوەندیدار