ماڵپەڕی شەفافییەت: داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی زیاتر لە 22 ملیار دینار بووە



ماڵپەڕی شەفافییەت بڵاویکردەوە لەماوەی ئەم هەفتەیەدا داهاتی نانەوتیی سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 22 ملیار و 629 ملیۆن دینار بووە.

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێکخستنی داھاتە نانەوتییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی، ھەڵەبجە و ھەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داھاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوکردەوە و بە گوێرەی داتاکان، لە27ی تەمووز تاوەکو ئەمڕۆ 2ـی ئاب، بڕی داهات 22 ملیار و 629 ملیۆن و 955 هەزار و 766 دیناربووە.

بەپێی ئەوەی ماڵپەڕەکە بڵاویکردووەتەوە، داهاتی ئەم هەفتەیە بڕی 22 ملیار و 50 ملیۆن و 37 هەزار دیناری بەشێوەی نەختینە بووە کە دەکاتە 97٪ و 579 ملیۆن و 647 هەزار و 334 دینار بەشێوەی چەک بووە و ئەوەی دیکەشی 270 هەزار و 500 دینارە بەشێوەی مقاسە بووە.

داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو دوو ملیار و 447 ملیۆن و 23 هەزار دینار زیادیکردووە، هەر بەپێی ماڵپەڕی شەفافییەت لە 20ی تەمووز تاوەکو 26ی تەمووز داهاتی سلێمانی 20 ملیار و 182 ملیۆن و 932 هەزار و 625 دیناربووە.

ماڵپەڕی شەفافییەت لە ڕێکەوتی 15ی کانوونی یەکەمی 2022 لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ چاودێری و رێکخستنی داھاتە نانەوتییەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، ھەڵەبجە و ھەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان ڕاگەیەنرا.

ئەمریکییەکان وردەکاری هێرشەکەی ئێران ئاشکرا دەکەن
پێت ئەمریکییەکان وردەکاری هێرشەکەی ئێران ئاشکرا دەکەن
ئیدارەی نوێی پارێزگای دیالە پێكهێنرا
دوات ئیدارەی نوێی پارێزگای دیالە پێكهێنرا
پەیوەندیدار