لە هەولێر كەسێك خۆی كوشت



ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، كەسێك  كە خاوەنی نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو بووە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەمڕۆ دووشەممە، 2\1\2022 ، لە شاری هەولێر كەسێك كۆتایی بە ژیانی هۆی هێنا كە بەپێی زانیارییەكان، ئەو كەسە كاری ئاڵوگۆڕی دراویی كردووە و بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن و دینار زیانی پێگەیشتووە، بەو پێیەی بڕێكی زۆر تمەنی هەبووە و بەهای تمەنیش زۆر دابەزیوە و بەو هۆیەوە مایەپووچ بووە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو كەسەی خۆی كوشتووە ناوی مستەفا ئەحمەد خدرە و ناسراوە بە مستەفا بۆڵی، دانیشتووی گەڕەكی هەولێری نوێ‌ یە و تەمەنی 67 ساڵە.

ماوەیەكە نرخی دۆلار ناجێگیرە و لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا زیاتر بەرز بووە و 100 دۆلار گەیشتە 160 هەزار دینار و بەو هۆیەوە چەندین كەس و بازرگان زیانیان پێگەیشتووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ئەنجومەنی دۆلار فرۆشانی هەولێرەوە دەست (خەڵك) كەوتوون، مستەفا بۆڵی خاوەنی نوسینگەی ئاڵوگڕی دراو بووە، زیاتر كاری كڕین و فرۆشتنی تمەنی ئێرانی كرودوە، بەهۆی ئەو دابەزینە خێرایەی لەبەهای تمەن لەپێش سەری ساڵ دروست بووە زیانی زۆری كردوە و توشی مایەپوچبوون بووە، بۆیە كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا، ئێستا تەرمەكەی لەپزیشكی دادی هەولێرە و نوسینگەكەشی لەبازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو داخراوە.

 

 

هاووڵاتی دەیەوێت مریشک هەرزان بێت، خاوەن کێڵگەکانیش دەیانەوێت گران بێت
پێت هاووڵاتی دەیەوێت مریشک هەرزان بێت، خاوەن کێڵگەکانیش دەیانەوێت گران بێت
باران بارین دەستپێدەكاتەوە
دوات باران بارین دەستپێدەكاتەوە
پەیوەندیدر