ڕێگری لە فڕینی فڕۆكەیەكی توركیا لە ئاسمانی ئۆكراین كرا



 

دەسەڵاتدارانی ئۆكراین ڕێگەیان بە فڕینی فڕۆكەیەكی توركیا نەدا بە ئاسمانی وڵاتەكەیاندا بفڕێت كاتی گەڕانەوەی لە مۆسكۆوە بۆ ئەنقەرە.

فڕۆكەكە، شاندی توركیای بۆ گفتووگۆی نێوان سووریا و ڕووسیا و توركیای لە مۆسكۆ هەڵگرتبوو كە پێكهاتبوون لە خولوسی ئاكار وەزیری بەرگری و هاكان فیدان سەرۆكی دەزگەی هەواڵگری میت.

بەپێی زانیارییەكان، فڕۆكەكەی توركیا ناچاركراوە ئاڕاستەی گەشتەی بگۆڕێت، بەجۆرێك پێنج كاتژمێری دیكە لە ئاسمانی جۆرجیاوە فڕیوە، تا بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو گەیشتووەتەوە ئەنقەرە.

چوار شەممەی ڕابردوو لەمۆسكۆ بەنێوەندگیری ڕووسیا وەزیرانی بەرگری، سەرۆكانی دەزگەی هەواڵگری توركیا و سووریا كۆبوونەوە، تاووتوێی پرسەكانی تیرۆر و سەروەری خاكی سووریایان كردووە.

چاودێران دەڵێن ئامانجی سەرەكی ئەو كۆبوونەوەیە پرسی ڕۆژئاوای كوردستانە، كە توركیا دەیەوێت بە هەر نرخێك بێت لەناوی ببات یان لاوازی بكات.

پسپۆڕێکی ڕووسی؛ پێش نانی بەیانی ئاو بخۆن
پێت پسپۆڕێکی ڕووسی؛ پێش نانی بەیانی ئاو بخۆن
باران بارین زیادیكردووە
دوات باران بارین زیادیكردووە
پەیوەندیدار