پسپۆڕێکی ڕووسی؛ پێش نانی بەیانی ئاو بخۆن



پسپۆڕێک؛ دەڵێت بە دانیشتنەوە ئاو بخۆنەوە و پێش نانی بەیانییش پەرداخێک ئاو بخۆنەوە، کە پلەی گەرمییەکەی لە نێوان ٢٢ بۆ ٢٥ پلەی سەدیدا بێت.

 

دکتۆر داریا ڕوساکۆڤا پسپۆڕی خۆراکی ڕووسی، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “ئیزڤێستیا” دەڵێت: “بۆ ئەوەی بەیانیان جەستەت سیستمێکی چالاک پەیڕەو بکات پێویستە پەرداخێک ئاو بخۆیتەوە خۆ ئەو ئاوە گەر ئاوی کانیاو، یان تواوەی بەفرو بەستەڵەکەکان یان ئاوێکی پاڵیوراو بێت زۆر باشە، بەجۆرێک ئاوەکە نابێت شلەتێن بێت ئاوی کوڵاویش گونجاو نییە، چونکە “ئاوی گەرم دەبێتە هۆی گۆڕانکاری پێکهاتەیی کە وا دەکات تایبەتمەندییە سودبەخشەکانی لەدەست بدات، ئاوی کانزاییش بەدیل نییە چونکە ڕێژەیەکی بەرزی گازی تێدایە.”

 

ئەو پسپۆڕە جەخت لەوە دەکاتەوە کە پلەی گەرمی ئەو ئاوەی کە بە سکی بەتاڵ دەیخۆینەوە دەبێت لە نێوان ٢٢ بۆ ٢٥ پلەی سەدیدا بێت.

 

دکتۆر داریا ڕوساکۆڤا دەڵێت: “ئاوی سارد و سەهۆڵین ناڕەحەتە بۆ کۆئەندامی هەرس، چونکە پلەی گەرمی لە گەدەدا ٣٧ پلەی سەدییە و لە ڕیخۆڵەکاندا ٣٨ پلەی سەدییە،بۆیە ئاوی سارد پەردەی گەدە و ڕیخۆڵەکان، بۆرییەکانی خوێن تووشی داخوران دەکات”، گرژ دەبن، و میتابۆلیزم خاو دەبێتەوە، ئەمەش ئەو کێشانە گەورەتر دەکات کە هەر کەسێک بەدەستیەوە دەناڵێنێت وەکو دڵەکزێ، ئاوسانی سک و قەبزی.”

 

ڕوساکۆڤا دەشڵێت، باشتر وایە کاتێک ئاو دەخۆیتەوە دانیشتبیت و بە قومی بچووک ئاو بخۆیتەوە نەک بە یەک قوم، ناشبێت بڕی ئەو ئاوەی پێش نان دەیخۆیتەوە ٤٥٠ ملیلیتر زیاتر بێت، پاش ئەمە نانی بەیانی بخۆ.

 

ئەو پوپۆڕە ڕووسییە، ئاماژە بەوە دەکات دەکرێت “هەندێک جار” زیادکردنی ئاوی لیمۆ، زەنجەفیل یان هەنگوین بۆ ئاوەکەسوودی باشتر بگەیەنین بە جەستەمان.

 

سەرچاوە: ڕۆژنامەی ئیزڤێستیا

باران بارین دەستپێدەكاتەوە
پێشت باران بارین دەستپێدەكاتەوە
ڕێگری لە فڕینی فڕۆكەیەكی توركیا لە ئاسمانی ئۆكراین كرا
دواتر ڕێگری لە فڕینی فڕۆكەیەكی توركیا لە ئاسمانی ئۆكراین كرا
ەیوەندیدار