کیەر ستامەر بە فەرمی بووە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا



کیەر ستامەر، بە فەرمی بووە سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا و لە یەکەم وتاریدا بەڵێنی دا و ڕایگەیاند، “دەست بە گۆڕانکاری دەکەین، سیاسەت دەخەینە خزمەتی خەڵک و کۆمەڵگە”.

کەمێک پێش ئێستا کیەر ستامەر لەلایەن شا چارلزی سێیەمەوە وەکو سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاربوو و ڕایگەیاند، “داوای شا چارڵزم قبووڵ کرد بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ… بۆشایی نێوان خەڵک و دەسەڵات گەورە ببوو، بەڵام لە ئەمڕۆوە گۆڕانکاری ڕاستەوخۆ دەستپێدەکەین و متمانەی خەڵک بە حکومەت بەدەستدەهێنینەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بێ متمانەیی خەڵکەکەمان تەنیا بە کردار چاک دەبێتەوە، ژێرخانی دەرفەتەکان بۆ چینی کرێکاران بوونیاتدەنێینەوە، لە ئێستا بەدواوە، حکومەتێکتان هەیە کە خۆی بۆ خزمەتکردنتان تەرخان دەکات.

هەروەها دەستخۆشی لە کارەکانی ڕیشی سوناک کرد وەک یەکەم سەرۆک وەزیرانی ئاسیایی بەریتانیا.

کۆمپانیای عێراقی بۆ دەستەبەری بانکەکان پشتیوانیی خۆی بۆ پرۆژەی “هەژماری من” ڕاگەیاند
پێشت کۆمپانیای عێراقی بۆ دەستەبەری بانکەکان پشتیوانیی خۆی بۆ پرۆژەی “هەژماری من” ڕاگەیاند
دوو منداڵ بەهۆی پیتزای بەستووەوە گیانیان لەدەستدا
دواتر دوو منداڵ بەهۆی پیتزای بەستووەوە گیانیان لەدەستدا
پەیوەندیدار