ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

خۆپیشاندەرانی بەسرە داوای گۆڕینی پارێزگار دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەیان خۆپیشاندەری پارێزگای بەسرە، لەبەردەم بارەگای حكومەتی خۆجێی لە ناوەڕاستی پارێزگاكە گردبوونەوە و ناڕەزاییان بەرانبەر بە سەعد عێدانی، پارێزگار دەربڕی.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، خۆپیشاندانێكی نوێ‌ لەلایەن دەیان هاوڵاتی شاری بەسرە لەبەردەم بارەگای حكومەتی خۆجێی شارەكە ڕێكخراو و تێیدا خۆپیشاندەران داوای ڕۆیشتنی پارێزگاریان كرد و داواشیان كرد، ئەنجومەنی پارێزگاكە هەڵبوەشێنرێتەوە.

بەپێی دوایین هەواڵی تایبەت بەو ڕووداوە، خۆپیشاندەران لە دوای گردبوونەوەیان لەبەردەم بارەگای ئەنجومەنی خۆجێی پارێزگای بەسرە، بەرەو بارەگای فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگاكە ڕۆیشتوون و لەوێ‌ داوای ئازادكردنی ئەو زیندانیانەیان كردووە، كە لە خۆپیشاندانەكانی پێشوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر كرابوون.

پەپێی زانیارییەكان، پێشتر هێزە ئەمنییەكان لە بەسرە، ژمارەیەكی زۆرییان لەو كەسانە دەستگیركردبوو، كە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەكانی پێشووی پارێزگاكەدا كردبوو.

خۆپیشاندانەكانی بەسرە، لە مانگی تەمموزی ڕابردووەوە بەهۆی خراپی خزمەتگوزارییە حكومییەكانەوە سەریانهەڵدا و لە مانگی ئەیلولدا گەیشتنە ترۆپك، دانیشتوانی شارەكەش لەئێستادا خۆپیشاندانیان دەستپێكردۆتەوە و دەڵێن، “بەهۆی بڵاوبوونەوەی گەندەڵی و خراپی بەڕێوەبردن، ژێرخانی پارێزگاكەیان داڕماوە و كارەبای پێویست و ئاوی شیاوی خواردنەوە لەلایەن حكومەتەوە بۆ دانیشتوان فەراهەم ناكرێن”.

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەندروستی عیراق: زیاتر لە چوار هەزار و 300 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و 305 تووشبووی نوێ تۆماركراون.

ڕوونیشیكردەوە كە 76 تووشبووی پەتاكە گیانیان لە دەست داوە و چوار هەزار و 205 نەخۆشیش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەقینەوەیەك لە سەربازگەی سپایكەر ڕوویدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
تەقینەوەیەکی بەھێز بنکەی سەربازیی سپایکەری پارێزگای سەڵاحەدین ڕوویدا.

ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگای سەڵاحەدین تەقینەوەیەكی لە بنكەی سەربازیی سپایكەر ڕوویدا و بە هۆیەوە باڵەخانەیەك ڕووخا.

تا ئێستا زانیاری دەربارەی ئەگەری كەوتنەوەی زیانی گیانیی لە تەقینەوەكە و هۆكارەكەی ڕانەگەیەندراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان