دوو منداڵ بەهۆی پیتزای بەستووەوە گیانیان لەدەستدا



کۆمپانیایەکی فەڕەنسی بۆ دابینکردنی بەرهەمە خۆراکییەکان تۆمەتبارە بە گیان لەدەستدانی دوو منداڵ و برینداربوونی چەند منداڵێکی دیکە.

ئەمڕۆ هەینی، لقی فەڕەنسی کۆمپانیای نێستلە ئاشکرای کرد، دەسەڵاتی دادوەری ناوخۆیی لە لێکۆڵینەوەیەکدا سەبارەت بە “پیسبوونی بەرهەمەکانی پیتزای بەستووی مارکەی بویتۆنی” بە بەکتریای ئێشێریچیا کۆلای کۆمپانیاکەی تۆمەتبار کردووە، بە هۆکاری مردنی دوو منداڵ، ئەمەش زیانێکی زۆری بە بازاڕی پیتزای بەستوو گەیاندووە.

گومان دەکرێت ئەم بەرهەمە پیسبووانەی پیتزا هۆکاری نەخۆشی بن لە دەیان منداڵدا، لەگەڵ ترسی لێکەوتەی جددی بۆ تێکچوونی تەندروستی چەندین منداڵی دیکە.

تۆمەتەکە ئاڕاستەی لقێکی سەر بە کۆمپانیای “نێستلە” کراوە کە کارگەیەک لە شاری کودری باکوری فەرەنسا بەڕێوەدەبات، کە پیتزای لێ دروست دەکرێت.

وتەبێژی نێستلەی فەرەنسا ڕایگەیاندووە، تۆمەتەکان بریتین لە “هۆکاری گیان لەدەستدان و برینداربوونی بێ مەبەست”ی چەندین منداڵ بەهۆی بەرهەمەکانی کۆمپانیاکەوە.

ڕۆژی هەینی، ئاژانسی فرانس پرێس هەوڵیدا پەیوەندی بە فەرمانگەی داواکاری گشتی لە پاریسەوە بکات بۆ ئەوەی لێدوانێک وەربگرێت، بەڵام هیچ زانیارییەکی دەستنەکەوتووە.

پارێزەر پیێر دیبویسۆن کە نوێنەرایەتی نزیکەی شەست قوربانییەکان دەکات، بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، “ئەمە هەنگاوێکی چارەنووسسازە بۆ تێگەیشتن لە سەرچاوەی ئەم کارەساتە، ژمارەیەکی زۆر لە خێزانەکان بە نیگەرانییەوە چاوەڕوانی وەڵامێکی یەکلاکەرەوە دەکەن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنها دەتوانین هیوامان ئەوە بێت کە تۆمەتبارکردنی کۆمپانیای نێستلە بە توندی هانی گروپە گەورەکانی خۆراکی کشتوکاڵی بدات بۆ بەهێزکردنی بەرچاوی کۆنتڕۆڵی ناوخۆیی بەرهەمەلام بە مەبەستی دڵنیابوون لە سەلامەتی خۆراک بۆ بەکارهێنەران.

کیەر ستامەر بە فەرمی بووە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا
پێشت کیەر ستامەر بە فەرمی بووە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا
لە مانگێكدا 127 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی سووتاوی ئەنجامدراوە
دواتر لە مانگێكدا 127 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی سووتاوی ئەنجامدراوە
پەیوەندیدار