لە مانگێكدا 127 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی سووتاوی ئەنجامدراوە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، لە مانگێكدا 127 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانکاری ئیمێرجنسی ئەنجامدراوە .

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی لە شاری سلێمانی هەزار و 483 كەس سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتە ڕوو، ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی یان كردوە 235 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 819 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە و 429 كەس سەردانی بەشی چارەسەری سروشتییان كردوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 127 نەشتەرگەری گەورە ئەنجام دراوە، هەروەها 132 كەس داخڵ كراون و 24 كەسیان لەبەشی سووتاوی و 108 نەخۆشیان لەبەشی جوانكاری بووە.

دوو منداڵ بەهۆی پیتزای بەستووەوە گیانیان لەدەستدا
پێشت دوو منداڵ بەهۆی پیتزای بەستووەوە گیانیان لەدەستدا
داهاتی هه‌فته‌یه‌كی سلێمانی ئاشكرا ده‌كرێت
دواتر داهاتی هه‌فته‌یه‌كی سلێمانی ئاشكرا ده‌كرێت
پەیوەندیدار