تۆز و خۆڵ، پلەی گەرمای بەرز ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە



شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە، بای بەهێز بە خێرای 70 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا تۆز و خۆڵ لەگەڵ خۆیدا هەڵدەگرێت.

ئەمڕۆ هەینی، دەستەی کەشناسی عێراق ئاماژە بە زریانی تۆز و خۆڵ دەکات کە ڕەنگە ببێتە هۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی عێراق، پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە بۆ سەروو 50 پلەی سیلیزی.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە بەیانی و نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە، بای باکووری ڕۆژئاوای ئەلبوارح چالاک دەبێت و لە نیوەڕۆی هەینیدا بەرز دەبێتەوە، خێرایی با دەگاتە 70 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و تۆز و خۆڵ لەگەڵ خۆیدا هەڵدەگرێت.

هاوکات شەپۆلێکی گەرمای بەتین پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە،پلەکانی گەرما لە نێوان 30°_45° لە باکوور و ڕۆژئاوا، و لە نێوان 44°_48° پلە دەبێت لە ناوەڕاست و باشووری وڵات، بەڵام ڕۆژی شەممە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.

بەپێی ئامارەکانی دەسەڵاتی کەشناسی، بەسرە و میسان 50 پلە، نەجەف 49 پلە، بەغدا و دیالە، کەربەلا، بابل، دیوانیە، زیقار و موسەننا 48 پلە تۆماردەکەن.

هاوکات بەپێی ڕاگەیەندراوی بەشی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم تا ئێستا ئاماژە بە ئەگەری هاتنی هیچ شەپۆلێکی خۆڵبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان نەدراوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ هەینی لە ناوچەکانی هەرێم بەرزترین پلەی گەرما 46 پلە دەبێت و لە گەرمیان تۆمار دەکرێت، نزمترین پلەش 30 دەبێت و لە حاجی ئۆمەران تۆماردەکرێت.

 

بنکەی دەنگدان بۆ ئێرانییەکانی نیشتەجێی هەرێم کرایەوە
پێشت بنکەی دەنگدان بۆ ئێرانییەکانی نیشتەجێی هەرێم کرایەوە
خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران بەڕێوەدەچێت
دواتر خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران بەڕێوەدەچێت
پەیوەندیدار