شارەوانیی هەولێر بەخێوکردنی ئاژەڵی لەناو شاردا قەدەغە کرد



سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند، بەخێوکردنی ئاژەڵ لەناو گەڕەکەکانی شاردا رێگەپێدرا و نییە و دەستیبەسەردا دەگیرێت.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، بە ئامانجی پاکوخاوێنی ژینگە و دوورکەوتنەوە لە مەترسیەکانی نەخۆشییە گوزارەوەکان و ڕەخساندنی سیمایەکی جوان،  تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی چوار بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی هەڵسان بە لابردنی چەند شوێنێکی ئاژەڵ بەخێوکردن لە هەشتی حەسارۆک.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەدواداچوون بۆ چەند شوێنێکی دیکە کرا کە لەماوەی داهاتوودا بە هەڵمەتێکی رێکخراو کۆی ئەو جێگاو شوێنانەی ئاژەڵداریی تێدا دەکرێت لادەبرێن و دوای ئاگادارکردنەوەیان لە کاتی پابەند نەبوونیان، دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

دوو منداڵی سووری لەلایەن تورکە ڕەگەزپەرستەکانەوە درانە بەر چەقۆ
پێشت دوو منداڵی سووری لەلایەن تورکە ڕەگەزپەرستەکانەوە درانە بەر چەقۆ
واتسئەپ تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ بەکارهێنەرانی زیاد کرد
دواتر واتسئەپ تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ بەکارهێنەرانی زیاد کرد
ەیوەندیدار