خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا: بۆ دیالۆگ لەگەڵ حکومەتی سووریا ئامادەین



خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئامادەیی بۆ دەستپێکردنی دیالۆگ لەگەڵ حکومەتی دیمەشق دووپات دەکاتەوە و هۆشداریش دەدات لە “گەمەکانی تورکیا”.

حەسەن کۆچەر، جێگری هاوسەرۆکایەتی ئەنجومەنی جێبەجێکاری خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا (ڕۆژئاوای کوردستان)، ڕایگەیاند، ئەگەر حکومەتی سووریا لەگەڵ دیالۆگ یان هەر جۆرە ڕێککەوتنێکدا بێت، ئەوا ئێمەش ئامادەین.

ئێستا باس لەوە دەکرێت کە عێراق لە هەوڵدایە بۆ نزیککردنەوەی سووریا و تورکیا و ڕێکخستنی دیدارێک لە نێوان بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا.

حەسەن کۆچەر هۆشداریدایە حکومەتی سووریا و ڕایگەیاند، نابێت دیمەشق بەو گەمانەی تورکیا بخەڵەتێت، چونکە ئەگەر هەر هاوپەیمانییەک لەگەڵ تورکیادا بکات، ئەوا سووریای لەدەست دەچێت.

وتیشی: “هەڵوێستی یەکەمجاری حکومەتی دیمەشق باش و نیشتمانیی بوو، کاتێک ڕایگەیاند، ئەگەر تورکیا لە خاکی سووریا نەکشێتەوە دانوستانی لەگەڵ ناکات، بەڵام ئەگەر لەسەر ئەو هەڵوێستە بەردەوام نەبێت، ئەوا زیان بە سووریا دەگات”.

هەرچەندە بەرپرسانی عێراق هەواڵی هەوڵە دیپلۆماسییەکەیان بۆ نزیککردنەوەی سووریا و تورکیا پشتڕاستکردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا کاتی دیدارە چاوەڕوانکراوەکەی ئەسەد و ئەردۆغان دیاری نەکراوە.

تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە تەقەی كردبوو
پێشت تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە تەقەی كردبوو
وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتی عومرە ڕاگەیەنرا
دواتر وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتی عومرە ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار