وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتی عومرە ڕاگەیەنرا



بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتی عومرەی ڕاگەیاند و ئاگاداری کۆمپانیاکانیشی کردەوە، کە دووچاری لێپرسینەوە دەبنەوە ئەگەر پێش ئەو وادەیە گواستنەوەی عومرەکاران ئەنجامبدەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی عومڕه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان دەکاتەوە و ڕایگەیاند، تاوه‌كو 2024/7/21 عومره‌ به‌ هه‌ردوو رێگه‌ی ئاسمانی و وشكانی ده‌ستپێناكاته‌وه‌ و هه‌ر كۆمپانیایه‌ك پێش ئه‌م به‌روار ده‌ست بكات به‌ گواستنه‌وه‌ی عومره‌كاران ئه‌وا به‌سه‌رپێچی هه‌ژمار ده‌كرێت.

ئاماژەی بەوەشردم به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ به‌ مه‌به‌ستی رێكخستنی زیاتر و خزمه‌تكردنی باشتر بۆ عومڕه‌كاران بۆ ئه‌مساڵ به‌ پلانێكی تازه‌ دارێشتووه‌ بۆ به‌ره‌و پێشبردنی پرۆسه‌ی عومره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و سه‌ر له‌ نوێ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی عومره ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌‌، بۆیه‌ هیچ كه‌سێك بۆی نییه‌ هه‌ڵسێت به‌ ئه‌نجامدانی گه‌شتی عومره‌ تاوه‌كوو ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ جێ به‌جێ نه‌كرێت.

جەختی لەوەشکردەوە، ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی عومره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ هیچ كۆمپانیایه‌ك بۆی نییه،‌ ڕیكلام بۆ رێكخستنی گه‌شتی عومره‌ بكات پێش به‌رواری 2024/7/21 هه‌ر كۆمپانیایه‌كیش ڕیكلامی كردبێت پێویسته‌ ده‌ستبه‌جێ ڕیكلامه‌كان ڕابگرێت به‌ پێچه‌وانه‌ ڕووبه‌رووی لێپێچینه‌وه له‌ سه‌رپێچییه‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه‌‌.

خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا: بۆ دیالۆگ لەگەڵ حکومەتی سووریا ئامادەین
پێت خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا: بۆ دیالۆگ لەگەڵ حکومەتی سووریا ئامادەین
پێشمەرگەکانی لیوای نۆ گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا
دوات پێشمەرگەکانی لیوای نۆ گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا
پەیوەندیدار