پێشمەرگەکانی لیوای نۆ گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا



پێشمەرگەکانی لیوای نۆ دژی دواکەوتنی مووچە و بێبەشکردنیان لە هاوکارییەکانی هاوپەیمانان گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشمەرگەکانی لیوای نۆ لە ناحیەی تەیناڵ گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، بێبەشکراون لەو هاوکارییە داراییەی کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێشکەشی پێشمەرگەی دەکات.

پێشتر وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندبوو کە بڕی 430 هەزار دینار وەک هاوکاری دارایی هاوپەیمانان دەدرێتە پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگەکانی لیوای نۆ کە ژمارەیان دوو هەزار پێشمەرگەیە دەڵێن ئەوانی نەگرتووەتەوە.

ڕوونیشیانکردەوە کە ساڵی 2022 سێ مووچەیان فەوتاوە و لە دابینکردنی جلوبەرگی سەربازیش بێبەش کراون و داوایان کرد کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکرێت.

وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتی عومرە ڕاگەیەنرا
پێشت وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتی عومرە ڕاگەیەنرا
ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی مووچە کۆدەبێتەوە
دواتر ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی مووچە کۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار