هاووڵاتییانی باکووری سووریا هێرشیان کردە سەر هێزەکانی تورکیا



لە کاردانەوەی ئەو هێرشە ڕەگەزپەرستیانەی لە تورکیا کرانە سەر ئاوارەکانی سووریا، هاووڵاتییانی ناوچە داگیرکراوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا خۆپیشاندانی ناڕەزاییان ئەنجامدا و هێرشیان کردە سەر چەند خاڵێکی هێزەکانی تورکیا.

لە شاری قەیسەری تورکیا، تورکە ڕەگەزپەرستەکان هێرشیان کردە سەر دەیان ماڵ و موڵکی ئاوارەکانی سووریا لەو شارە و ژمارەیەکیان سووتاندن.

ئەو ڕەفتارەی ڕەگەزپەرستەکان ناڕەزایی جەماوەری سوورییەکانی لێکەوتەوە و لە بەشێک لە ناوچە داگیرکراوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا خۆپیشاندانی ناڕەزایی ئەنجام درا.

خۆپیشاندەدان هەر بەوەوە نەوەستان، بەڵکو هێرشیشیان کردە سەر چەند خاڵێکی هێزەکانی تورکیا و ئاڵای وڵاتەکەیان داگرت. هەروەک بەشێک لەو ئاڵایانەی تورکیاشیان دڕاند کە لە شەقامەکاندا هەڵکراون.

ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردەوە، خۆپیشاندەران هەڵیانکوتاوەتە سەر دەروازەی جەرابلوس و هێزەکانی تورکیاش تەقەیان لێکردوون.

هاوکات بەرپرسانی ئەو ناوچانەی کە لەلایەن ئەنقەرەوە پشتیوانی دەکرێن، پەنایان بردووەتە بەر بڕینی ئینتەرنێت بۆ ڕێگرتن لە تەشەنەکردنی ناڕەزاییە جەماوەرییەکان لە دژی سوپای تورکیا.

پشووی هاوین، دەرفەتی زێڕین
پێشت پشووی هاوین، دەرفەتی زێڕین
نۆ هەڵە کەسایەتی منداڵ لەناودەبات
دواتر نۆ هەڵە کەسایەتی منداڵ لەناودەبات
ەیوەندیدار