نرخی دۆلار بەرزبووەوە



بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 270 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و نرخەکەشی کەمێک بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، 270 ملیۆن و 86 هەزار و 148 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 257 ملیۆن و 921 هەزار و 148ی حەواڵە و 12 ملیۆن و 165 هەزار دۆلاریشی بە نەخت بووە.

ئەمڕۆش نرخی دۆلار کەمێک بەرزبووەوە و 100 دۆلار لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە مامەڵەی پیوەدەکرێت:

بۆرسەی هەولێر 147 هەزار و 700 دینار

بۆرسەی سلێمانی 147 هەزار و 750 دینار

بۆرسەی بەغدا 147 هەزار و 600 دینار

بۆرسەی بەسڕە 147 هەزار و 650 دینار

میلیشیاکانی عێراق هەڕەشە لە ئەمریکا دەکەن
پێشت میلیشیاکانی عێراق هەڕەشە لە ئەمریکا دەکەن
ئەردۆغان و ئەسەد لە بەغدا کۆدەبنەوە
دواتر ئەردۆغان و ئەسەد لە بەغدا کۆدەبنەوە
ەیوەندیدار