باوكێك منداڵەكەی دەكات بەژێر ئۆتۆمبێلەوە و گیانی لەدەستدا



لە شارۆچكەی كۆیە باوكێک بە هەڵە و بە ئۆتۆمبێلەکەی بەسەر منداڵەکەی دا دەڕوات، بەهۆیەوە منداڵەکەی گیانی لەدەستداوە.

ئەمڕۆ هەینی 28-6-2024 لە گەڕەکی شەوگێڕی سەنتەری شارۆچكەی کۆیە، باوکێك بە ئۆتۆمبێلەکەی گەڕاوەتەوە دواوە و ئاگاداری ئەوە نەبووە، کە کچەکەی لە دواوەی ئۆتۆمبێلەکەیەتی، بۆیە كردویەتی بەژێرەوە و گیانی لەدەستداوە.

‎هاوكار عەلی، وتەبێژی تەندروستی كۆیە، ڕایگەیاندووە، “منداڵەكە تاوەكو گەیەنراوەتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

‎منداڵەكە كچە و ناوی (بریا سۆران باوەدینە) و تەمەنی سێ ساڵە، تەرمەكەی براوەتە پزیشكی دادی كۆیە.

لە عێراق و هەرێم 19 كەناڵی لەشفرۆشی لە تیلیگرام داخران
پێشت لە عێراق و هەرێم 19 كەناڵی لەشفرۆشی لە تیلیگرام داخران
دادگای فیدڕاڵی بڕیار لە سكاڵایەکی سەر سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت دەدات
دواتر دادگای فیدڕاڵی بڕیار لە سكاڵایەکی سەر سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت دەدات
ەیوەندیدار