هۆشداری دەدرێت لە بازرگانیکردن بە دراوە دیجیتاڵییەکان



دەستەی بازاڕی کاغەزە داراییەکانی عێراق هۆشداری دا له بازرگانیکردن به دراوه دیجیتاڵییەکان له عێراق و ئاماژەی بەوەکرد، “نۆ هەزار دراو له بازاڕەکانی جیهاندا هەیه”.

وەزاحە تەها، ئەندامی دەستەی بازاڕی کاغەزە داراییەکانی عێراق ڕایگەیاند، دراوی دیجیتاڵی مەجازییە، لەلایەن تاکەکانەوە دروستکراوە، نەک لەلایەن قەوارەیەکی ڕێگەپێدراو لەلایەن حکومەتەکانەوە و لەسەر بنەمای گریمانەی بێ بەڵگەیە، جا دراو، زێڕ، یان سەروەت و سامانی تر، هەر بۆیە پێویستە هاووڵاتییان هۆشیاربن لە مامەڵکردن بەم دراوانە.

وتیشی، بوونی دراوی دیجیتاڵی پەیوەستە بە کەمی بەردەستبوونیان، وەک بیتکۆین کە 21 ملیۆن پارچەی هەیە، بەدەستهێنانی ئەم ژمارەیە لە پارچەی دراو وەک مەتەڵێک وایە و پێویستی بە چارەسەرکردن هەیە.

ئاماژەی بەوەکرد، زیادبوونی مامەڵەکردن بە دراوی دیجیتاڵی بۆ ئاڵوگۆڕی کاڵا و مامەڵەی بازرگانی بە بەکارهێنانی دراوی کریپتۆ نیشانەیەکی مەترسیدارە.

ئەوەشی خستەڕوو، وڵاتانی گرنگ و کاریگەری وەک ئەمریکا، چین، یان ئابوورییە گەورەکانی تر، ئاماژە بەوە دەکەن کە دەبێت یاسایەک هەبێت بۆ مامەڵەکردن بە ئەو دراوانە نەک دەرگا بە ڕووی خەڵکدا واڵا بکرێت.

ڕێزان حەمە ساڵح: دۆخی هەرێم زۆر زۆر لە ئەوروپا باشترە خەڵک بۆ کۆچ دەکەن؟
پێشت ڕێزان حەمە ساڵح: دۆخی هەرێم زۆر زۆر لە ئەوروپا باشترە خەڵک بۆ کۆچ دەکەن؟
سەرۆکایەتی کۆمار ئازادکردنی زیاتر لە 12 هەزار دەستگیرکراوی ڕاگەیاند
دواتر سەرۆکایەتی کۆمار ئازادکردنی زیاتر لە 12 هەزار دەستگیرکراوی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار