کۆتایی نەوەیەک



سالار فەتاح
لە تەواوی دنیادا، ئەمڕۆ دوو جۆر لە تاكگەرایی جێگای بایەخن (تاكگەرایی سودگەرا)، (تاكگەرایی رۆشنگەر)،
تاكگەرایی سودگەرا، لەژێر كاریگەری ئابوری‌ و بازار و سەرمایەداریدایە، خۆشی كاریگەری لەسەر گۆرینی جۆری سەرمایە هەبووە، لەم جۆرەیاندا تاكەكان تەنها ئامانجیان زیادكردنی بەرژەوەندیە تایبەتەكانی خۆیانەو بەلایانەوە گرنگ نیە لەژێر چ ناونیشانێكدا پێی بگەن و بۆ پێگەیشتنیشی چ ئاکامێکی لەسەر کۆمەڵگە و ژیان بەگشتی دەکەوێتەوە، بۆیە لە پێناو بەرژەوەندیە تایبەتەکانیاندا ئامادەن چەندین سیناریۆ بتاشن بچنە ناو چەندین گەمەی ناڕەوا و نا مەشروعەوە تا ئاستی بەکلاکردنی مرۆڤ و کڕین و فرۆش بە خۆیان و بە خەڵکەوە .
یەكێك لەو نیشانانەی ئەم نەوەیەی پێ دەناسرێتەوە ئەوەیە لە هەر توێژێكدابێت تەنها لەو كاتانەدا هەست بە ستەم دەكات‌ و دەنگی نارەزایی بەرز دەكاتەوە هەست بكات ستەمێك ڕاستەوخۆ دەرهەق بە خۆی بكرێت یان بەرژەوەندیەکی لەدەست بدات، ئەگینا لەبەرانبەر كێشە ناڕاستەوخۆكانی تری كۆمەڵگەدا كەم هەڵوێستە.
ئەمە خەسڵەتی تاككەراییەكی بەرژەوەند گەرایە، ئەم جۆرە خەسڵەتە دورە لە خەسڵەتی مرۆڤی رۆشنگەرەوە، بۆیە دواجار ئەم خەسڵەتە نابێتە زەمینەیەك بۆ بیناكردنی تاك گەراییەكی رۆشنگەر و کۆمەڵگە سودی لێ نابینێ لە دروستکردنی ئارامی و خۆشگوزەرانیدا پێویستە لەبەرانبەر ئەم جۆرە کە بە نەوەی قازانجگەرا ناوم هێناوە نەوەیەکی تری تاكگەرایی رۆشنگەر سەرهەڵبدا.
نەوەی رۆشنگەر، ئەم نەوەیە بە پێویست دەزانێ وەك بونەوەرێكی بێهاوتا لەمرۆڤ بروانرێت بەبێ‌ گوێدانە ناسنامەو رەگەزو چین‌ تەمەن ڕێز لە مرۆڤ بگرێ ئەم نەوەیە تایبەتمەندیەکانی وایە، لەگەڵ گەشەدان بە توانا كەسیەكان، بۆ بەخشینەوەی ژیانی كۆمەڵایەتی هاوسەنگ‌ و پەیوەست بە كۆمەڵگە درێغی ناكات.

لەدوای ڕاپەرینەوە بەتایبەت لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە پێ‌ بە پێی قسەوباسی ئازادی فەردی‌ و قسەوباسی ئازادكردنی بازاڕ و كەرتی تایبەت، نەبونی دەزگای وردی رێكخەری كۆمەڵایەتی‌ و ئابوری‌ و پەروەردەیی‌ و سیاسیش، پێ بەپێی ئەو بەرەڵاییەی بازاڕ، زۆربەی تاكەکانی ئێمەی بەرەو تاكگەرایی خۆخوازی خۆپەرستی رووت بردوە، نەك بەرەو تاكگەراییەكی رۆشنگەر.

تاکگەرای ڕۆشنگەر تاکوتەرا لەپەناو پەسێرا وەک دەنگێکی کزۆڵ ناوە ناوە لەناو ڕەوتی ڕوداوەکاندا بەر دیواری لیخنی هێزە سیاسیە قازانجگەراکەی کۆمەڵگە دەکەوت و دەکەوێت،  بەدەنگ نوساوی سەودای پێوە دەکرا، ئێستەش وا هەر خەریكە هەر دەنگی دێ و بەپەرتەوازەیی دەنگی بەگوێی نەوە خۆپەرستە قازانجگەراکەدا دەکێشێ کە بارگرانیە بەسەر کۆمەڵگەوە.
نەوەی قازانجگەرا، ئەوانەن پارێزگاری لە ئەو خاوەن هێز و نفوزانە دەكەن کە ئەرستۆکراتیانە بیر دەکەنەوە و ڕەفتار دەنوێنن تەنانەت سیفاتی ئەرستۆکرایەتیانەشیان وەك ئەرستۆكراتەكانی سەدە تاریکەکانی یۆنانی كۆنیش بوایە و تۆزێ وەک ئەوانیش بیریان بکردایەتەوە ئێستە گەشەسەندنمان لە ڕووە فەرهەنگیەکەوە زیاتر دەبینی
لەملاشەوە نەوەكەی تریش كە بە نەوەیەكی رۆشنگەر دەكرێ بناسرێ نەوەیەكە میراتی کلتوری سەرجەم شۆرشە كۆمەڵایەتیەكانی مێژووی مرۆڤایەتی لەخۆی ئاڵاندوە، لەم سێ دەهەیەدا پێ بەپێ بەکزۆڵی هاتووە و وا ئێستە خەریکە پیرەبێ و کەمترین خوێندکاری بەرهەم هێناوە لە رێبازە رۆشنگەریەکە.
پێویستە ئەم نەوەیە پەیامەکەی بگوازێتەوە بۆ نەوەیەکی گەنجتر کە ماهیەتی ڕۆشنگەرانەی لەبیر نەکا، بە هەوێنی بەرژەوەندی گشتی و سەرمایەی رەمزی سازی بکات، بەڵام بەداخەوە ئەم گەوهەرە کە لەناو قوراوی رواڵەتگەرایدا گیری کردوە پێویستە دەربهێنرێ، چونکە نەوەیەکی لاو دروستبووە کە مەعریفەی نوێبینیەکەی کورتە و زۆر ڕووکەشی و کورت مەودایە، پێویستە مەودای ڕوانینی رۆشنگەرانەی بۆ فراوانکرێ و بەرپرسیاریەت بەرانبەر سەرجەم ئەو بابەتە گشتیانە بنوێنێ کە راستەوخۆش کاریگەریان لەسەر ئەو نیە تەنها قسەی لەسەر ئەو شتانە نەبێ کە لە کەموو کورتیە دارایی و مادیەکانیدا لەشەقامو لە رۆژنامەدا ئاراستە دەکرێ، گرنگە جهانبینیەکی ڕۆشنگەرانەی پێ بناسرێ تاجهانێکی رۆشن بینا بکات، هیچ تەلارێک هیچ مەکینەیەکی ماددی بەری چاو و بەرپێی نەگرێ و بەرچاوی لێڵ نەکات، خۆی لە پێناو تەنها قازانجی تایبەتدا نە بەدەم ئاگرەوە نەبەدەم حزبێکەوە نەبەدەم ئاوەوە نەدا، بەڵکو پرۆسەی خۆی لەناو گشتا بەرجەستە بکات و ئەو بەرچاو ڕوونیەی هەبێ کە بەرژەوەندی گشتی دروسترین رێگای بەرژەوەندیە کەسیەکانە.
هۆشداری لە دەرزی کێش دابەزاندن دەدرێت
پێشت هۆشداری لە دەرزی کێش دابەزاندن دەدرێت
وەزارەتی ئەوقاف: ئەو حاجیانەی بە ڤیزای ساڵی چوونەتە سعودیە بە پاس دەگەڕێندرێنەوە
دواتر وەزارەتی ئەوقاف: ئەو حاجیانەی بە ڤیزای ساڵی چوونەتە سعودیە بە پاس دەگەڕێندرێنەوە
ەیوەندیدار