ئەمریکا میلیشیایەکی شیعەکانی خستە لیستی تیرۆرەوە



ئەمریکا یەکێک لە میلیشیا شیعەکان و سەرۆکەکەی دەخاتە لیستی تیرۆرەوە و باڵیۆزەکەشیان لە بەغدا دەڵێت، ئەو هەنگاوە جەخت لە پێداگری ویلایەتە یەکگرتووەکان لەسەر بەرەنگاربوونەوەی هەژموونی ئێران دەکاتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، بزووتنەوەی ئەنساروڵای ئەوفیا و سەرۆکەکەیان خستە لیستی تیرۆرەوە کە ناوەی حەیدەر مزهەر مەلیك سەعیدییە و بە حەیدەر غەراوی دەناسرێت.

ڕوونیشیکردەوە، نەساروڵا هاوپەیمانی ئێرانە و بەشێکە لە “مقاوەمەی ئیسلامی عێراقی”، کە ناوبەناو بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکەنە ئامانج و ئەوەشی خستەتەڕوو کە میلیشیاکە بەرپرسیارێتی خۆی لە چەندین هێرشی سەر هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا ڕاگەیاندووە و تێوەگلاوە لە هێرشە درۆنییەكەی سەر بورجی 22ی ئوردن، كە تیایدا سێ سەربازی ئەمریكی كوژران.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: کەتیبەکانی حزبوڵا، بزووتنەوەی نوجەبا و کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا چەندین هێرشیان لە دژی هێزەکانی ئەمریکا ئەنجامداوە.

ئەمڕۆش ئەلینا ڕۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاند، پۆلێنکردنی ئەنساروڵا و سەرۆکەکەی لە لیستی تیرۆردا، سەرلەنوێ پابەندبوونی ئەمریکا بە بەرەنگاربوونەوەی “هەژموونی قێزەونی ئێران و ئەو هەڕەشانە دووپات دەکاتەوە کە میلیشیاکانی سەر بە ئێران دروستی دەکەن”.

پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
پێشت پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
بنەماڵەى حاجى رحيم حاجى أمين موبڕەيى سوپاسنامەیەک بڵاودەکەنەوە
دواتر بنەماڵەى حاجى رحيم حاجى أمين موبڕەيى سوپاسنامەیەک بڵاودەکەنەوە
ەیوەندیدار