پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە



ئاسمانی کوردستان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پێسبینیش دەکرێت پلەی گەرما کەمێک بەرزبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەریمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و هەندێک جار پەڵەهەور دەبێت .

ڕوونیشیکردەوە کە گەرما یەک پلە بەرزدەبێتەوە، بەڵام لە کەرکووک و هەندێک ناوچەى دەوروبەری دوو پلە بەرزتر دەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێ چوارشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و لە ناوچەکانى باکوورى هەرێم پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرماش بە بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 45

سلێمانی : 41

دهۆک : 43

کەرکووک : 47

هەڵەبجە : 43

زاخۆ : 43

سۆران : 40

حاجی ئۆمەران : 32

گەرمیان : 47

ئەمریکا و بەریتانیا هێرشیان کردە سەر حووسییەکان
پێشت ئەمریکا و بەریتانیا هێرشیان کردە سەر حووسییەکان
ئەمریکا میلیشیایەکی شیعەکانی خستە لیستی تیرۆرەوە
دواتر ئەمریکا میلیشیایەکی شیعەکانی خستە لیستی تیرۆرەوە
پەیوەندیدار